هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ڕووسیا؛ بەلایەنی کەم ٩ کەس کوژراون

هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ڕووسیا؛ بەلایەنی کەم ٩ کەس کوژراون

 

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کۆماری خۆبەڕێوەبەری ئودمورتیای فیدراسیۆنی ڕووسیا ٩ کەس کوژران.

لە ئەنجامی هێرشی کەسێکی نەناسراو بۆسەر قوتابخانەی ژمارە ٨٨ لە شاری ئیژوسکی سەر بە کۆماری خۆسەری ئودمورتیای فیدراسیۆنی ڕووسیا، ٩ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەنجامدەری ئەم هێرشە چەکدارییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كراون و مامۆستایان و خوێندكاران له‌ قوتابخانه‌كه‌ براونەتە دەرەوە.

هەروەها لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٢ پاسەوان و ٢ مامۆستا و ٥ خوێندکار کوژراون.

هەروەها ئەم لیژنەیە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەم ڕووداوە ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top