بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ٦ کەس کوژران

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ٦ کەس کوژران

 

 

دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە پاکستان شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

سوپای پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەم وڵاتە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەم هەلیکۆپتەرە لە پارێزگای بەلوچستان کەوتۆتە خوارەوە و دوو لە قوربانییەکان پلەیان عەقید هەبوو.

ئەمە دووهەم هەلیکۆپتەرە دەکەوێتەخوارەوە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە ویلایەتی بەلوچستان، هەلیکۆپتەرێکی دیکەی سەربازی لەم ویلایەتەدا لە سەرەتای مانگی ئابدا کەوتەخوارەوە ، شەش سەرباز گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top