كرانكشە‌فت - crankshaft

كرانكشە‌فت - crankshaft

شە‌فتێكی كانزایی بە‌هێزە‌ لە ‌ناو مە‌كینە‌دایە‌ و كاردە‌كات بۆ:

١- وە‌رگرتنی جووڵە‌ی بە‌رز و نزمیی پستۆنە‌كان و كردنی بە‌ جووڵە‌ی بازنە‌یی.

٢- هاوسە‌نگكردنی جووڵە‌ی پستۆنە‌كان و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئە‌و پستۆنانە‌ی كە‌ نزم بونە‌تە‌وە.‌

٣- گواستنە‌وە‌ی جووڵە‌ی پستۆنە‌كان بۆ فلایول.

٤- لە ‌سە‌رەتای خستنە‌كاری مە‌كینە‌دا، كرانكشە‌فت لە‌ رێگە‌ی كۆمە‌ڵە‌ی كارە‌بایی و سلفە‌وە‌، هاوكارە‌ لە‌ دروستكردنی یە‌كە‌م جووڵە‌ی پستۆنە‌كاندا.

٥- لە‌ هە‌ندێك مە‌‌كینە‌دا سوود لە‌ خولانە‌وە‌ی كرانكشە‌فت وە‌ردە‌گیرێت بۆ خستنە‌كاری چە‌ند بە‌شێك وە‌ك (دینە‌مۆ - پانكە‌ - ئۆیل پە‌مپ - دیلكۆ - فیلپە‌مپ).

لە‌م وێنە‌یە‌دا ڕوونكراوە‌تە‌وە‌ كە‌ چۆن پستۆنە‌كان جووڵە‌ دە‌گە‌یە‌نن بە‌ كرانكشە‌فت و. هاوكات كرانكشە‌فت جووڵە‌ دە‌داتە‌وە‌ بە‌ پستۆنە‌كان بۆ هاوسە‌نگكردن و بە‌رزكردنە‌وە‌یان.

پێكهاتە‌كانی وێنە‌كە‌:پستۆن، قۆڵە‌بە‌گن، فلایول، كرانكشە‌فت.

Top