بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان 36 کەس گیانیان لەدەست داوە

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان 36 کەس گیانیان لەدەست داوە

 

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ئوتار پرادێشی هیندستان لە ماوەی شەوی ڕابردوودا ٣٦ کەس  گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی هیندستان ڕایانگەیاند: کە بەهۆی بەردەوامی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ئوتار پرادێش لە ماوەی شەو و ڕۆژێكدا سەقفی زۆرێک لە خانووەکان داڕمان و ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هه‌روه‌ها 12 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی هەورە بروسكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە.

بەم شێوەیە لە دوایین شەو و ڕۆژدا، لە بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش بە گشتی ٣٦ قوربانیی لێكەوتووەتەوە.

هەروەها لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٣٩ کەس بەهۆی هەورە برووسكە لەم ویلایەتەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top