بۆن و بەرامی قژ كێبڕكێی ئارایشت دەكات

بۆن و بەرامی قژ كێبڕكێی ئارایشت دەكات

بۆنخۆشی هۆكارێكە بۆ سەرنجڕاكێشی و جوانی، كاتێك تاخمە جلێكی كەشخە و ئارایشتێكی جوانی قژت كردووە، بەڵام بەبێ بۆنێكی خۆش چوویتە شوێنێك، بێگومان بە كاریگەریی نەرێنی لەسەر جوانیت دەبێت، بۆیە دەتوانیت بۆن بقۆزیتەوە بۆ جوانیت، جگە لە بۆنی جەستە، بۆنی قژیش هەیە، وەك خانمێكی نەشمیلە لە بۆنخۆشكردنی قژتدا كارامە بە، ئەویش بە بەكارهێنانی چەند جۆرە بۆنێك وەك: سەرەتا بۆنی قژ جۆری déjà vu white لە ماركەی kayali ئەو بۆنە بۆ ماڵەوە گونجاوە، كە ماوەیەكی زۆر لەسەر قژ دەمێنێنتەوە، هەروەها بەهۆی بوونی بەشێكی زۆر چەوری بریقەش بە قژ دەكات، بۆ گشت ئافرەتێك گونجاوە لە ماڵ و ژیانی رۆژانەدا. بۆنی honey infused لە ماركەی Gisou لە بۆنی هەنگوین دروست كراوە، قژ تەڕ و نەرم دەكاتەوە، كاری ئارایشتیش ئاسان دەكات، ماوەی رۆژ و شەوێك دەمێنێتەوە، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەگونجێت. بۆنی cote d azhur لە ماركەی Oribe بەهۆی بوونی بڕێك لە بۆنی یاسەمین و داری سەندڵ و بەرگموت، قژ تەڕ دەكات و بۆنێكی ناسكی دەبێت، دەكرێت دوای خۆشۆردن لە قژ بدرێت. بۆنی Rosa nobile لە ماركەی Acqua Di parma بۆنێكی كلاسیكە، لە بۆنی گوڵ دروست كراوە، بۆ هەموو جۆرە قژێك دەبێت.

Top