پــرسـەنــامــەیــەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواييی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستهى بنەماڵە بەڕێزەکەيان و كهسوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخهميانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنهوايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/9/20