خۆپیشاندان لە نیجەرلەدژی ئامادەبوونی سەربازانی فەرەنسا
بەسەدان هاووڵاتیی نیجەر خۆپیشاندانیان لەدژی بوونی سەربازانی فەرەنسا لە وڵاتەکەیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەلنەشرە، خۆپیشاندەران دروشمی وەک "مەرگ بۆ فەرەنسا" و "بژی پوتین و رووسیا"یان دەوتەوە و زوڵم و ستەمی سوپای فەرەنسایان لە دژی نیجەر شەرمەزار کرد.
هەروەها خۆپیشاندەرانی نیجەر دروشمییان هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو "سوپای تاوانکاری فەرەنسا بڕۆ دەرەوە" و "سوپای داگیركەری فەرەنسا دەبێت خاکی نیجەر بەجێبهێڵێت".
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نزیکەی سێ هەزار سەربازی فەرەنسی لە ؤ و بە تایبەت لە نیجەر جێگیركراون، نیجەر بە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی پاریس دادەنرێت دوای کشانەوەی تەواوەتی فەرەنسا لە مالی.
زۆربەی نوێنەرانی نیجەر لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دەنگیان بە بڕیاری بڵاوەپێکردنی هێزی بیانی بەتایبەت فەرەنسا لە نیجەر دا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل