سۆماڵ: ١٨ ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی ئەلشەباب کوژران

سۆماڵ: ١٨ ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی ئەلشەباب کوژران

 

 

سوپای سۆماڵ کوژرانی 18 ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە ناوەند و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

رادیۆی سوپای سۆماڵیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی گروپی ئەلشەباب لە ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەی «هیران» لە ناوەند و ناوچەی « شەبیلی ئەلسەفلی » لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە رێکخرابوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئۆپەراسیۆنی ئاماژەپێکراودا ١٨ ئەندامی ئەم گرووپە کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ناوەندێکی بەرهەمهێنانی بۆمبیش خاپوور کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە کۆنترۆڵی هەندێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵ دەکات، چەندین جار بە بۆردومان هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان دەکاتە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top