لە ئیتاڵیا بەهۆی زریان و لافاوەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ئیتاڵیا بەلانیکەم ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەی «مارکه» لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا، شەوی پێنجشەممە بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی دروستبوونی لافاوێكی گەورە و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسیش بێسەروشوێنن.
لە ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێردا نزیکەی ٤٠٠ ملم باران باری و شەقامەکانی چەند شارۆچکەیەکی دەوروبەری ئەنکۆنا کە ناوەندی ئەم ناوچەیە لە کەنارەکانی ئەدریاتیک لە ئیتاڵیا لافاویان گرتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل