سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

ئێوارەی رۆژی پێنجشەم 15ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە شێخ عەلی شێخ ئەلیاس بابەشێخی ئێزدییان کرد بۆ کۆچی دوایی (شێخ حجی)ی برای.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بابە شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بابە شێخ دەکات

Top