سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر دەکات

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢۲ سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای کۆمەڵگەی پاتریارکی کڵێسای رۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر کرد.
لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەمەش دەقی وتاری سەرۆک بارزانییە:
بەناوی خودای گەورەو میھرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز...
زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کەئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لەم بۆنەیە ،ئەمە نیشانەی ئەو پەیوەندییە مێژوییەیە کە سەد ساڵ لەمەوبەر دروست بوو لە نێوان ھەردوو شەھیدی گەورە ، شەھید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و مار شەمعوون، لەو سەردەمەدا بناغەی پێکەوەژیان و برایەتی دانرا، لەوە جوانتر و خۆشتر نییە لە وڵاتێکدا ھەموو وەکو برا پێکەوە بژین، گرنگ ئەوەیە ھەموومان خودا پەرستبین، ئەوە لە ھەمووی گرنگترە ، بۆ ئێمەش جێگەی سەربەرزی و شانازییە کە ئەو فەرھەنگە بووە فەرھەنگی ھەموو خەڵکی کوردستان بە ھەموو ئایین و نەتەوەو مەزھەبەوە دەبێ لەسەریشی بەردەوامبین ، من پیرۆزبایی ئەو کەنیسە گەورەیە لە ھەموو برایانی مەسیحی دەکەم، تەئکید دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی لە ھەر نەتەوەیەک و ئایین و مەزھەبێک بن، وڵات وڵاتی ھەموومانە دەبێ ھەموومان بە برایەتی و بە سەربەرزی و بە ئازادی تێیدا بژین، داوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووتان دەکەم
زۆر سوپاس.

Top