سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ڕەمەزانەوە بڵاو کردەوە.

سەرۆکی بارزانی، دەڵێت: لە خودای گەورە داواکارم مانگی ڕەمەزانی پیرۆز خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.
هەینی 28ـی شوباتی 2025، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ڕەمەزانەوە بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
سەرۆک بارزانی دەڵێت: لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.
هەینی 28ـی شوباتی 2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە بەڵگەکانی لێژنەی باڵای بینینی مانگ، سبەینێ شەممە 1ـی ئاداری 2025، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی کرد.