بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی کوشندەی نەناسراو لە کۆنگۆ

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی کوشندەی نەناسراو لە کۆنگۆ

 

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نەناسراو لە کۆنگۆ لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ کەس لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سەرەتا بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە گوندی بۆلۆکۆ ڕوویداوە، کە سێ منداڵ لە ماوەی 48 کاتژمێردا دوای خواردنی شەمشەمەکوێرە گیانیان لەدەستداوە.

کاربەدەستانی تەندروستی کۆنگۆ دەڵێن، لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە کە پەتاکە دەستیپێکردووە، تا ئێستا ٤١٩ حاڵەتی تووشبوون بەم  ڤایرۆسە تۆمارکراوە  و ٥٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.  

شایانی باسە کە ماوەی نێوان سەرهەڵدانی نیشانەکان کە بریتین لە تا و ڕشانەوە و خوێنبەربوونی ناوەوە و مردن لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ٤٨ کاتژمێر بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top