سەرۆکی هەرێمی کوردستان : خوای مه‌زن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  : خوای مه‌زن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات و دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت." 
 
 
نێچیرڤان بارزانی لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە مسوڵمانان کرد و گوتی، "رەمەزان مانگی بەزەیی، لێبوردەیی و چاکه‌یه‌، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگه‌دا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، خوای مه‌زن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 

 

Top