ئەڵمانیا.. لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ئاهەنگێک بەڕێوەچوو

ئەڵمانیا.. لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ئاهەنگێک بەڕێوەچوو

لەبەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیاداو لەساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ئاهەنگێکی بەرفراوانی جەماوەریی بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٦١)ـەمین ساڵ بەسەر ئەو شۆڕشە مەزنەو لە ژێر سەرپەرشتی لقی 6ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، ئاهەنگی ساڵیادی بیرەوەری 61 هەمین ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ، بەهەمەهانگی لەگەڵ لیژنەی ناوچەکان لە شاری ئۆبەرهاوزنی سنوری چالاکی لیژنەی ناوچەی دوسڵدۆرف لە ئەڵمانیا ، بەئامادەبوونی بەرپرسی لق ئەنوەر مەسیفی و دەستەی کارگێڕی لق ود. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپاو خاتوو فەزیلە شۆڕش بەرپرسی ئەنجوومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ئەورووپا و جەماوەرێکی بەرفراوان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و نوێنەرانی پارتە کوردستانیەکان و ئەندام ولایەنگرانی پارتی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا وبنەماڵەی شەهیدان وپیشمەرگە دێرینەکان لە کەرنەڤاڵێکی کەم وێنەو پڕجۆش وخرۆش بەرێوەچوو . بیرەوەری 11ی ئەیلوولی هەڵگیرسانی شۆڕش لەنێو هەناوی قوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدان، لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێبەرایەتی باوکی ڕۆحی نەتەوەیمان مستەفا بارزانیی، چەخماخەی یەکەم فیشەکی بڕنەوەکانی هەڵگری ڕێبازی کوردایەتی نرا بەدوژمن و داگیرکارانی کوردستان و چرای ڕووناکی و ئاسۆیەکی گەشی بەدیهێنا بۆ گەلی کورد ، گەرچی ئەم پارتە تەمەنی بووە 76 ساڵ کەچی هەر بەلاوێتی خۆی دەنوێنێ و بەرەو ئاسمان باڵا نما دەکات ودەسکەوتی گەورە بۆ کورد تۆماردەکات وهەنگاودەبڕێ بۆ هێنانەدی خەونی گەورەی شەهیدان لە سەربەخۆیی وئازادی بۆ کوردستان ماندوونابێت وبەرەوسەرکەوتن ڕێ دەکات.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەگیانی بەرزە فڕی گشت شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانیی مستەفا و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستیپیکرد ، پاشان لەلایەن سەگڤان ساڵح کارگێڕی لق وبەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان بەناوی لیژنەی بەڕێوەبردنی بۆنەکە ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و هەروەها لەلایەن ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی 6ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری لق6 پێشکەشکرا ، تیایدا باسی لە مێژووی پارتی وهەڵگیرسانی شۆڕشی11ی ئەیلوول کرد کە بەڕێبەرایەتی مستەفا بارزانیی نەمر، هەموو کوردی لەژێر یەک چەتری تێکۆشاندا کۆکردبووە بەیەک ئاراستە دژی داگیرکاران و دەسکەوتی گەورەی مسۆگەرکرد کە ئەمڕۆی لەسەر بنیادنرا ، هەروەها بۆ ڕێزگرتن لەپای ماندووبوونی پێشمەرگە دێرینەکانی ئەیلوول وگوڵان لەلایەن لقی 6ی ئەورووپاوە ژمارەیەکی بەرچاویان لە لیژنە ناوچەکانی ڕێکخستنەکانی ئەورووپا خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا . ئاهەنگەکەش بەجۆش وخرۆش و هەڵپەرکێ وگۆڕانی کوردی ڕازێنرابوونەوە لەلایەن هونەرمەندانی بەشداربوو پێکهاتوون لە ڕێکێش سەیرانی ، اسلام زاخۆیی، ڕێبوار ڕەئووف ، فەرشید نوورای ، ڕێزان ڕەزدار ، ناجی ئەحمەد ، ڕۆژین کەدو ، لوقمان جەمیل ، هیوا کەرکووکی ، کاوە کەرکووکی ، خێر دین برو ، مەدەنی جەمیل، کە تادەرەنگانێکی شەوی خایاندو زۆر سەرکەوتوانە کۆتایهات.

Top