پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان لە شەست و یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلولی مەزندا

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان لە شەست و یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلولی مەزندا

ئەمڕۆ شەست و یەك ساڵ بە سەر دەسپێکی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بۆ ڕزگاری و سەرفرازیی گەل و خاکی کوردستان بە ڕابەرایەتیی سەرکردەی نەتەوەیی کورد بارزانی مستەفا تێدەپەڕێت.

لەم یادە پرشکۆیەدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ڕێزدار سەرۆك کاك مەسعود بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین .

سڵاو و ڕێز بۆ گیانی پاکی سەرکردەی ڕوحیی گەلی کورد و کوردستان بارزانی مستەفا و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد دەنێرین.

شۆڕشی ئەیلولی مەزن شۆڕشی گەلێکی ستەملێکراو و ماف و خاك داگیرکراو بوو، بە بیر تیژی و دووربینی و باوەڕ بە خۆ و بە ڕەوایەتیی مافی گەلی کوردستان و بە سەرکەوتن و ئامادەیی فیداکاریی پێشمەرگەی قوتابخانەی بارزانی، ئەم شۆڕشە مەزنە دەستی پێکرد و دەستکەوتی گرینگی بەدەست ھێنا و ڕێککەوتنی یانزەی ئاداری مێژوویی ساڵی ١٩٧٠ی لێکەوەتەوە.

شۆڕشی ئەیلولی مەزن وەرچەرخانێکی مێژویی بوو لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان و وانەیەکی لەبیرنەکراوە، کە بۆ هەمیشە لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی نەتەوەکەمان و گشت بیرپاك و دڵسۆزانی کوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

قوتابخانە پیرۆزەکەی بارزانی و شۆڕشی ئەیلولی مەزن و پێشمەرگە و بیری ڕووناکی سەرۆکی ناوپاك و سەربەرزمان، بناغەی ئامانج و دەستکەوتەکانی گەلەکەمانن لە ڕاپەرین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیبلۆماسیەت و ناساندی پرسی ڕەوای گەلەکەمان بە جیھان و سەرکەوتنی تەواوەتی لە داھاتوودا.

دوژمنان و نەیارانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان دەبێت لەو ڕاستییە مێژوییە تێبگەن کە هەرگیز ئەو گەلەی خاوەنی بیری پاکی بارزانیی نەمر بێت ھەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆی نابێت، بارزانیی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند و ڕابەرایەتیی شۆڕشی ئەیلولی مەزنی کرد و تۆوی تێکۆشان و فیداکاری و بەردەوامبوون بۆ ڕزگارکردنی گەل و خاکی کوردستانی بە باشی چاند و کاری خۆی بەوپەڕی ئەمانەت و دڵسۆزی ئەنجامدا .

شۆڕشی ئەیلول لە دەستبەکاربونی و بەردەوامبوونیدا شۆڕشێکی بەھێز و سەرکەوتوو بوو، ھەر ڕێککەوتنی ١١-ی ئادار و بەیاننامەکەی بە تەنھا شۆڕشێکی گرینگ بوو بۆ گەلی کورد و کوردستان. دوای پیلانی جەزائر و وەستانی شۆڕشیش، بە پێچەوانەی مێشکی نەخۆشی دیکتاتۆرەکان، کە وایان زانی شۆڕشی گەلی کوردستان کۆتای پێ ھات، بڕیارە گرینگەکەی بارزانی بە ڕاگرتنی شۆڕشی ئەیلول و نەجاتدانی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان لە پیلانی جەزائر و بڵاو بوونی شۆڕشگێڕانی کورد لە جیھان خۆی بۆ خۆی شۆڕشێکی دیکەی گەورەی گەلەکەمان بوو.
سلاو و ڕێز بۆ گیانی پاکی سەرکردەی ڕوحیی گەلی کورد و کوردستان بارزانی مستەفا و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد دەنێرین
سلاو بۆ گیانی پاکی گشت شەھیدانی شۆڕشی ئەیلول و گشت شەھیدانی کورد و کوردستان


دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

Top