لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
مەهدی غەیبی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لوڕستان لە وڵاتی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: كە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری کۆنی بیرانشار بۆ خوڕەم ئاباد لە نزیک گوندی « عەلی نەغی »، لە ڕووداوێکدا ٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی مێهر، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە هاتووچۆیە لە نێوان ئۆتۆمبێڵێکی جۆری خاوەری بار هەڵگر و ئۆتۆمبێڵێکی پراید ڕوویداوە و گوتیشی: بەداخەوە لەم ڕووداوەدا ٦ سەرنشینی ئۆتۆمبێڵی پراید دەست بە جێ گیانیان لە دەست داوە.
بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لوڕستان دەشڵێت : هۆکاری ئەم ڕووداوە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل