دیوێکی دیكەی ململانێكانی عێراق

دیوێکی دیكەی ململانێكانی عێراق

 
ھەتا ئێستاش مشتومڕ هەیە سەبارەت بە چەمکی (مەرجەعییەتی ئایینی) کە رێبەرایەتیی پێڕەوكارانی مەزهەبی شیعە دەکات. بەپێی ئامارە نیمچە فەرمییەکان، ڕێژەی پێڕەوكارانی شیعە لەسەر ئاستی جیهان، بە 150- 200 ملیۆن کەس و بە 10- 13%ی کۆی ژمارەی موسڵمانان مەزەندە دەکرێن لە تەواوی جیھاندا.

(مەرجەعییەتی ئایینی) بە واتای رابەری شوێنکەوتوانی موسڵمانانی شیعە، ئەو مەرجەعییەتەی کە لە وەرگرتنی بڕگەکانی شەریعەتدا گەیشتووەتە پلەی فیقهو زانا، وەک چۆن بووەتە سەرچاوە بۆ دەرکردنی فەتوا لەسەر بڕیارە فیقهییەکان واتە (ئایەتوڵای گەورە).
لێرەدا ڕۆشنایی دەخەینە سەر دیارترین مەرجەعییەتە ئایینییەکانی عێراق و ڕادەی جیاوازیی نێوانیان، لەگەڵ دیدی پەیڕەوانی شیعەمەزھەب لە ئێران.

سەرەتا ئەگەر سەیری مەرجەعە كاریگەرەكانی نەجەف بکەین، دەبینین ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی لە ترۆپكدایە و لای زۆرینە بە (مەرجەعی باڵا) ناودێر دەكرێ و گوێی لێ دەگیرێت و بە قسەی دەكرێت، تەنانەت لەسەر ئاستی وڵاتان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و حكوومەت و پەرلەمانیش، رێزلێگیراوە، بۆ نموونە كاتێ پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقی كرد، چووە ماڵی ئایەتوڵای سیستانی وەك مەرجەعی كاریگەر و باڵای شیعە لە عێراق.

بە دوای ئەودا، ناوی دیكە لەئارادان (شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز) بە ڕەچەڵەک ئەفغانی، (شێخ بەشیر نەجەفی) بە ڕەچەڵەک پاکستانی و پاشان (محەمەد سەعید ئەلحەکیم) کە لە ئەیلوولی 2021 کۆچی دوایی کرد، بە عەرەبی لە قەڵەم دراوە.
هەندێ مەرجەعی تر هەن كە کەمتر کاریگەرن، وەک (مەحموود ئەلسەرخی، شێخ قاسم ئەلتائی، شێخ محەمەد ئەلیەعقووبی و شێخ عودەی ئەلعسام).

لە عێراقدا ئەم مەرجەعانەش تا ڕادەیەك کاریگەرن و هەیانە نووسینگەیان هەیە، بەڵام سەر بە مەدرەسەی قومن، وەک: (محەمەد تەقی مودەڕسی و سدیق ئەلحوسێنی شیرازی)، لە کاتێکدا دەسەڵاتی شیعە (کازم ئەلحەیری) لە قوم نیشتەجێیە (ئەو یەکێکە لە دیارترین قوتابییەکانی محەمەد باقر ئەلسەدر).

جیاوازیی ئەم مەرجەعانە ئەوەیە کە بەشێکیان باوەڕیان بە ویلایەتی فەقی هەیە، ئەوی تریان باوەڕیان بە ویلایەتی حەسابی هەیە، شێخ محەممەد یەعقووبی و شێخ قاسم تائی باوەڕیان بە ویلایەتی فەقی هەیە، هەروەها مەحموود سەرخییش بڕوای بە ویلایەتی فەقی هەیە، بەڵام ئەو شوێنکەوتەیی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵا ئێران ناکات، بەڵکوو زیاتر پەیڕەوی لە قوتابخانەی زانستی نوێبوونەوە دەکات، واتە قوتابخانەی سەدر (محەمەد باقر سەدر، کە لە ساڵی 1980 لەسێدارە درا و محەمەد سدیق سەدر کە لە ساڵی 1999 تیرۆر کرا.)

محەمەد سدیق سەدر (باوکی سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر) باوەڕی بە ویلایەتی فەقی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەکی تایبەت، واتە ئەو ئیختیارەی کە لە زانستی فیقهو پرەنسیپەکانەوە بەدەست نەهاتووە، بەڵکوو لە ڕێگا ڕازییەکان؛ بۆیە لە ماوەی مەرجەعییەت و بوونیدا، دژایەتیی ڕژێمی سەدام حوسێنی سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراقی كرد و لە ڕێگەی نوێژی هەینییەوە كاریگەریی لەسەر كۆمەڵگا ھەبووە، ئەمە لەكاتێكدا ئایەتوڵا سیستانیی مەرجەع، باوەڕی بە ئیختیاری یاسایی هەیە و بنەمای (تەقوا)ی گرتووەتە بەر، تا لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە و ڕووخاندنی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003.

لهۆ‌ڕاستیدا جیاوازییەکە لەوەدایە؛ ‌كه‌ به‌شێكیان بڕوایان به‌ مه‌كته‌بی محه‌مه‌د محه‌مه‌د باقر ئەلسه‌در هه‌یه‌ و گرووپه‌كه‌ی دیكه‌ش بڕوایان به‌ سه‌رچاوه‌كانی شێخ محه‌مه‌د رەزا ئەلمزه‌فه‌ر هه‌یه‌؛ بەڵام بنەچەی محەمەد رەزا ئەلمزه‌فه‌ر- لە ڕوانگەی محەمەد باقر ئەلسەدرەوە - کەلێنی زانستیی هەیە، بۆیە هەڵاوێردی کردوون.

لەكاتێكدا کاریگەرییەکانی محەمەد سدیق سەدر (یەكێك لە دیارترین کارتێکەرە گەورەکانی شیعەكان بوو لە نەجەف تا ساڵی 1999 و ئیدی تیرۆر كرا) بڕوای بە دوو شێوازی سەلماندنی وەلییەتی فەقی نەبوو، ئەو پێی وایە سەرپەرشتیی گشتی وابەستەی نییە نە لەسەر بنەماکان و نە لەسەر فیقه، بەڵکوو لەسەر ڕێگایەکی سەختی ڕازی، بەڵام دەکرێت پارێزەرێک لە یەک کاتدا فەقیهو پارێزەر بێت و لێ فەقی ناتوانێت پارێزەر بێت، ئەگەر ڕێگای ناوەوە بەدەست نەهێنرێت.

ناکۆکییەکانی نەجەف و قوم

ناکۆکیی نێوان هەردوو دەسەڵاتی نەجەف و قوم لە ناکۆکی لەسەر بارەگا و دامەزراندنی مەدرەسەدایە. شاری قوم هاتووەتە سەر ئەو بڕوایەی کە مەدرەسەی ئایینی لەوێ دامەزراوە و بارەگای سەرەکییش ھەر لەوێیە، بە کەڵک وەرگرتن لەو لاوازییەی کە مەدرەسەی نەجەف پێیدا تێدەپەڕی، لە ماوەی حوكمڕانیی بەعسەوە تا ڕووخاندنی سەدام حوسێن.
بەڵام سەرچاوە مێژووییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە؛ مەدرەسە ئەساسییەکە لە نەجەفەوە سەرچاوەی گرتووە و ئاماژەی ئایینییەکەی لەم شارەدایە و جەوهەری ململانێکەی ئێستای ئەم ناوچەیە، کۆنتڕۆڵکردنی رێبەرایەتیی شیعە مەزهەبانە.

مه‌سه‌له‌ی جیاوازیی مەرجەعییەتی نه‌جه‌ف و مەرجەعییەتی قوم، په‌یوه‌ندییه‌کی تەواوی به‌ لایه‌نی سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئێران كه‌سی یه‌كه‌م له‌ روانگه‌ی سیاسییه‌وه‌ ئایەتوڵا عه‌لی خامنه‌یییه‌، لەکاتێکدا لە نەجەفدا ڕۆڵی تەواوەتی نییە لە ئامۆژگاری و ڕێنماییەکانی زۆر جێبەجێ ناکرێن، ئەمەش هۆکاری ناکۆکیی دووەمە.

پێوەند بە دیارترین ئەرکە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم مەرجەعییەتانە، مەسەلەکە جیاوازە لەنێوان ئەو کەسانەی کە بانگەشەی ویلایەتی فەقی دەکەن، لەگەڵ ئەوانەی بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقی دەكەن، بابەتی فەقی دەستی باڵای هەیە لە هەموو شتێکدا کە پەیوەندیی بە کۆمەڵگاوە هەیە، تاک، یاسا جەماوەرییەکان، دەبێت گوێڕایەڵی بن و جێبەجێی بکەن. هەرچی قوتابخانەی دووەم (ویلایەتی حەسابی) بە هیچ شێوەیەک ئەوە ناڵێت، بەڵکوو بۆی ھەیە دەستوەردان لە شتە زۆر سادەکانیشدا بکات، بەڵام دەسەڵاتی ئایەتوڵا سیستانی، کە پشت بە دەوڵەت دەبەستێت، ئەلحەسیبییە، تەنیا بەو بڕە ئامۆژگاری و ڕێنماییەی لەبەردەستدایە دەستوەردان لە بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بەڵام هەڵسوکەوتەکانیشی ئاماژەی هەڵوێستیان تێدایە.

هەروەها چەمکێکی نوێ لە کۆمەڵگەی شیعەدا سەبارەت بە ئاماژەکردنەکە بلووری بووە، کە بریتییە لە پێویستیی مەرجەعی ئایینی بۆ سەرکردایەتیکردنی تەقلیدیی سیاسی جگە لە ڕوونکردنەوەی بڕیارە یاساییەکان؛ بە واتایەکی تر فەتواکانی مەرجەع تەنیا لە بابەتی ئەخلاقی و کڕین و فرۆشتن و پاکی و خوم و زەکات و زەواج و تەڵاق و نوێژ و ڕۆژوو و زیارەتدا قەتیس نین، بەڵکوو هەڵوێستی بەرامبەر بە حکوومەتەکان و بریکارەکانیان و پرسەکانی شەڕ و ئاشتی و باج و کاروباری تری دەوڵەتی مۆدێرنیش دەگرێتەوە.

دابەشبوون و جیاوازییەکە لە هەڵسەنگاندنی شیعە ڕەنگە ئێستا لە ھەموو کات ڕوونتر بێت؛ هەندێکیان لاسایی ئەو مەرجەعانە دەکەنەوە کە دەستوەردانیان لە کاروباری سیاسیدا دەکرد، هەندێکیشیان پەیڕەوی ئەو مەرجەعییەتە نەریتپارێزانەیە دەكات، بۆ نموونە لایەنگرانی بەسیاسیکردنی مەرجەعییەت، ئەبوو ئەلقاسم ئەلخویییان بە دەستوەرنەدان لە سیاسەت تۆمەتبار دەکرد.

ئەمە بەشێکە لە پرۆسەی تەقلیدکردن، ئەمما لایەنێکی تر ئەوەیە کە هەموو شیعەیەک دەبێت ساڵانە یەک لەسەر پێنجی ئەوەی کە لە ماوەی ساڵدا بۆ سەروەت و سامانەکەی زیاد دەکرێت، ببەخشێت، لە بەرامبەردا ئەم بڕە پارانە بۆ هەژاران خەرج دەکات و پڕۆژە کولتووری و ئایینی و خێرخوازییەکانی دابین دەکات، بۆیە تا شوێنکەوتوانی مەرجەعەكە زیاتر بن پارەکە زیاد دەکەن، کە لە ڕێگەی بریکارەکانیەوە بەدەستی دەهێنێت، کە لە هەموو جیهاندا بڵاو بوونەتەوە.

بە دروستی ئەوەی (موقتەدا سەدر) ئامانجییەتی؛ دەستگرتنەر بەسەر دەسەڵاتی شیعی لە عێراقدا، ھەروەھا دەیەوێ پەرە بە فیکری ناسیۆنالیزمی عەرەبی - شیعی بدات. موقتەدا سەدر یەك لەو كەسانەیە كە ئاواتی مەرجەعییەتی شیعەی عێراقی هەیە. لە ساڵی 2006دا سەدر چووە قوم و لەوێ لای سەید كازمی حوسێنی خەریكی تەواوكردنی خوێندن بوو، بەڵام دیار نییە كە بۆچی تا ئێستا موڵەتی ئیجتیهادی پێ نەدراوە.

ھەرچی ئێرانە، لەم ھەنگاوانەی سەدر بێزارە، چونکە خولیاکانی سەدر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شیعەکانی عێراقە، سەدر بەڕوونی گوتوێتی: ”ھەموو مەزارگە ئایینییەکانی مەزھەبی شیعە لە عێراقن، ئێرانییەکان خۆیان لە عێراق زیارەت دەکەن، ئیدی چ پێویست دەکات، کە ئێرانییەکان دەسەڵاتیان بەسەر عەرەبی عێراقییەوە ھەبێت“ لە ڕاستیدا ئەم دیدەی سەدر بێ پاڵپشتی نییە، دژبەرانی ئێران لە ناوچەکە بە ناڕاستەوخۆ پشتیوانیی سەدر دەکەن لە دژی ئێران، لەوانەش سعوودییە، ئیمارات، تورکیا و..هتد ئەوەش بە ھیوای بەتاڵكردنەوەی خەونی ھیلالی شیعی، کە ئەمەی دوایی سەرەکیترین ستراتیژییەت و ھیوای دەسەڵاتی ئێرانە.

 

 

 

Top