شوانێک کە لە چاوتروکانێکدا بوو بە ملیۆنێر!

شوانێک کە لە چاوتروکانێکدا بوو بە ملیۆنێر!

 

لە چیرۆکێکی سەیرتر لە خەیاڵ لە پارێزگای سنار لە سودان، گەنجێکی سودانی لە شوانێکی سادەوە لە چاوتروکانێکدا گۆڕا بۆ ملیۆنێر.

ئەم گەنجە 18 ساڵەی سودانی پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە ڕووداوێکی وا دڵخۆشکەر لە چرکەیەکدا ژیانی بگۆڕێ و ببێت بە كەسێكی دەوڵەمەند.

گێڕانەوەی جیاواز هەیە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم چیرۆکە: هەندێک دەڵێن، کە ئەو گەنجە گۆزەیەكی پڕ لە زێڕی دۆزیووەتەوە کە بەهۆی لافاوەکانی ئەم دواییەوە كە عەرزی ڕاماڵیوە و خۆڵ و خاكی دەوروبەر وسەرگۆزەكەی بردووە و تەنیا بەشی سەرەوەی دیار بووە  و دۆزیبوویەوە و دەری هێناوە.

لەلایەكی دیكەوە ئامۆزای ئەم شوانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کە ئەمە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕوویداوە و ئامۆزاکەی و هاوڕێکەی لە ناوچەی فنقوقەی الجبل مەڕیان لەوەڕاندووە کاتێک پیاوێک بە ئامێری دۆزینەوەی گەنجینە هاتە ئەو شوێنە و دوای دۆزینەوەی... گەنجینەکە بەشێکی لێ هەڵگرت و بردی و لە ترسی گیانی خۆی شوێنەکەی بەجێهێشت، پاشان ئامۆزاکەی و هاوڕێكەی شوێنەکە گەڕان و زێڕی زۆریان دۆزیەوە، پاشان بۆ فرۆشتنی چوون بۆ شاری سنجە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top