قەتەر ڕێککەوتننامەیەكی بۆ پشتیوانی لە هاوسەرگیریی 250 گەنج لە غەززە واژۆ کرد
![قەتەر ڕێککەوتننامەیەكی بۆ پشتیوانی لە هاوسەرگیریی 250 گەنج لە غەززە واژۆ کرد](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220905092209_original_36.jpg )
کۆمیتەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە هاوکاری لەگەڵ سندوقی پاڵپشتی لاوانی فەلەستین لە شێوەی هاوکاری دارایی لە لایەن دەزگای خێرخوازی جاسم و حەمەد بن جاسم ڕێککەوتنێکی بۆ پشتیوانی لە ٢٥٠ گەنجی غەززە واژۆ کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی "معا" ئەم ڕێکەوتنە کە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی قەتەر بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەنجان لە غەززە و پاڵپشتیکردنیان بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی هاوسەرگیری، ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ سندوقی پاڵپشتی گەنجانی فەلەستینی دابین دەکات.
بڕیارە ئەم یارمەتییانە لە ژێر چاودێری لیژنەی قەتەردا بدرێت بەو کەسانەی کە لەلایەن سندوقی پشتیوانی گەنجانی فەلەستینەوە هەڵدەبژێردرێن.
هەروەها ئەم ڕێکكەوتننامە بەکارهێنانی ئەم یارمەتییانە دەگرێتەوە بۆ پێدانی قەرزی ئەلحەسنە بە وەرگرانی دیکە کە خەریکە هاوسەرگیری دەکەن بۆ ئەوەی گەنجی زیاتر لە غەززە بخرێتە ناو ئەو خزمەتگوزارییانەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل