سێ گۆشەی پۆڵاینی کوردایەتی ..
لە هەرێمی کوردستان سئ گۆشه‌ی به‌هیز بوونی هه‌یه کە پێکهاتووە لە باوك و كور و برازا كارده‌كه‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین شوین په‌نجه و ده‌رهاویشته‌ى كاره‌كانیان زۆر به‌ئاشکرا دیاره و به‌رچاوه و ئامانجى خۆیان ده‌پیکن لە پێناو مافەرەواکانی کورد و کوردستان و هەرکام لەم سێ گۆشەیە ڕۆڵێکی گرنگ وکاریگەر دەبینێت. بە تایبەت جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر درووسته دوێنێ و ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی پاراستنی خاک و نەتەوەکەی دەکات لە گەورەترین هەرەشە و مەترسییەکان ، هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵین "سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له‌سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی جیهان به‌وه‌ی ئازاره‌كان ده‌كاته ده‌سكه‌وت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی خۆشه‌ویستی بووه بۆ خاك و نیشتیمان، ئه‌مه‌ش زۆر به‌روونی له‌كاره‌كانی به‌ڕێزیان دیاره كه چۆن و به‌چ شێوازیك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو درووست بوونی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر بردوه‌و به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه كه ڕووبارێك خۆێنمان له پێناوی دارشتووه ئه‌وه‌ی گرینگه له‌سه‌رمان پاڵپشتی بریاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی بین له‌پێناو به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانمان، چونكه هه‌موو ده‌زانین كه هه‌رگیزو هه‌رگیز بریاری هه‌ڵه نادات وشتێكی به‌ڵگه نه‌ویستیشه ئه‌گه‌ر به‌رێزیان نه‌بووایه ئه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ئه‌مرۆ به‌ده‌ست هاتوون پێچه‌وانه ده‌بوویه‌وه. په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانى گه‌یاندۆته لووتكه، له‌گه‌ل خۆى ئاڵاى كوردستان و پیشمه‌رگه‌ى له‌وپه‌رى دونیا بردۆته ئه‌وسه‌ر دونیا.
گۆشەیەکی بەێزی دیکە لەڕووی سییاسی،دیپلۆماسی وئابووری ڕێزدار نێچیرڤان بارزانییە کە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوویی وەک سەرۆکوەزیران و چ ئێستای وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بە‌هێزی بۆ پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەڕێمی کوردستان و چ وەک کەسایەتییەکی کار بۆ یەکریزی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی چ وەک هێزی نەرمی سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ڕۆڵێکی گرنگی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و وڵاتانی دونیا بینیووە و رۆژ بە رۆژیش کاریگەری و سوودەکانی باشتر ڕوون دەبنەوە .
هەروەها ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بێجگە لە هەنگاوەکانی ئاوەدانی و چاکسازی و ئاوەدانی لە رابردوو و ئەمرۆشدا ڕۆڵی گرنگی و ەوک كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، جێی په‌نجه‌ی یان دیاره له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تیرۆرستان و كاری توندره‌وی له‌هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكارێكی گرینگه بۆ پاراستنی سه‌روو ماڵی هاوڵاتیان، جگه له‌وانه‌ش كاره‌كته‌رێكی ورد بین له‌به‌ڕێوه‌بردن، له‌گه‌ڵ كاروان ناروات، به‌ڵكو پێش كاروان ده‌كه‌وێت" پێش بینی و لێزانی به‌رێزیان ڕاست و درووستن بۆ بارودۆخ و ڕووداوه‌كان ... هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتووبووە لەپاراستنی و هه‌ریمى كوردستان له‌ئه‌ستۆى ئه‌و دایه، لە پێناو کوردستانێکی بەهێزو ئاوەداندا.
هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كى پیچه‌وانه هه‌یه له‌نیوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕیبازی پیرۆزى پارتی و بارزانی، وه كاتیك لایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر هه‌ول ده‌ده‌ن خۆیان بگینه ئاستى باڵا به‌رزى پارتی و ڕیبازى پیرۆزى بارزانى، له‌سه‌ره‌نجامدا ناتوانن، وه‌هه‌روه‌ها ده‌یانهه‌ویت پارتی و بارزانی شۆڕ بكه‌نه‌وه خواره‌وه و بۆ ئاستى خۆیان؟!، ئه‌مه‌ش ئه‌وهیزه سرووشتى خودایى و جه‌ماوه‌ریه و ئه‌و سیگۆشه‌یه كه‌پارتی هه‌ر به‌باڵا به‌رزى هیشتۆته‌وه له‌و ڕۆژی دامه‌زراوه تاكو ئیستا.. له‌كاتیكدا زۆربه‌ى لایه‌ناكان و وڵاتانى نه‌یار هه‌ر خه‌ركى پیلانگیری و خیانه‌تبازى و ده‌ستدۆین، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن دریژه به‌كاره‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن ئاوور له چه‌په‌لى كاره‌كان و كردار و گوفتاره‌كانی ئه‌وان ناده‌نه‌وه كوردستانى گه‌وره‌یان مه‌به‌سته و ته‌نها و ته‌نها بۆ كوردایه‌تى و ئه‌گه‌ر له‌قۆناغه سه‌خته‌كانیش هه‌نگاویک به‌ره‌و دواوه گه‌ڕابنه‌وه، ئه‌وه له‌ئاینده دوو هه‌نگاو چونه‌ته پیشه‌وه، بۆیە، جگه بارزانی هیچ ولاتیکى تر له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌لاتى ناوین و به‌تایبه‌تى جیگا باوه‌ر نین بۆ ناوچه‌كه..