سەربازانی ئیسرائیل تەقە لە ماسیگرەکانی فەلەستینی دەکەن

سەربازانی ئیسرائیل تەقە لە ماسیگرەکانی فەلەستینی دەکەن

 

 

سەربازانی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی غەززە تەقەیان لە ماسیگرە فەلەستینییەکان کرد.

بە پێی هەواڵی فەرمی فەلەستینی "وەفا"، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە تەقەیان لە ژمارەیەک بەلەمی ماسیگرەكانی فەلەستینی کردووە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، کە سوپای ئیسرائیل بەلەمێکی ئەم ماسیگرە فەلەستینیانەی لە نزیک ڕەفەح نوقم کردووە.

سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ڕێککەوتنی ئۆسلۆ، ماسیگرە فەلەستینییەکان دەتوانن تا ٢٠ میل لە کەناراوەکانی غەززە ماسی بگرن، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ڕێگری خەڵكی غەززە دەکات لە دەریادا کار بکەن.

بە وتەی بەرپرسانی فەلەستینی، سەربازانی ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک بە بیانووی "بەزاندنی ئەو سنوورەی کە تەلئەبیب داناوە کە ٦ میل دەریاییە" تەقە لە ماسیگرە فەلەستینییەکان دەکەن یان دەستگیریان دەکەن.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەم ڕووداوە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top