ئەمەریکا 150 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەخشییە سوپای لوبنان

ئەمەریکا 150 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەخشییە سوپای لوبنان

 

 

 

ئەمریکا 150 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بەخشییە سوپای لوبنان وەک بەشێک لەپڕۆگرامە پشتیوانییەکانی بۆ لوبنان.

سوپای لوبنان لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرسەبارەت بە یارمەتییە سەربازییە بێبەرامبەرەكانی واشنتۆن ڕایگەیاند: كەلە چوارچێوەی بەرنامەی یارمەتییەكانی ئەمریکا بۆ سوپای لوبنان،150 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی « هامڤی » لە ئەمریكاوە لە ڕێگەی بەندەری بەیروتەوە هاتوونەتە ناو ئەم وڵاتە.

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا 67 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری  پێشكەش بە سوپای لوبنان دەكات.

واشنتۆن لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا لە ماوەی جیاوازدا 2 ملیار دۆلاری وەك یارمەتیی سەربازی بۆ سوپای لوبنان دابین کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top