پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی بەردەڕەش)
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندانی رادیۆی بەردەڕەش
بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی بەردەڕەش) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو بە پلان و بەرنامەکانتان ھەنگاوی زیاتر و باشتر بنێن بۆ خزمەتکردنی بیسەرانتان و خزمەتکردنی ئەو دەڤەرە ئازیزە.
کردنەوەی ( رادیۆی بەردەڕەش ) هەنگاوێکی گرنگ و وێستگەیەکی پێویست بوو لەم دەڤەرەدا بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پارتیمان لە ناوچەکە و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و گواستنەوەی دەنگی خەڵکی ئەم سنوورە تێکۆشەرە.
بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ (رادیۆی بەردەڕەش) دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری...
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی٨ـی٢٠٢٢