ئوتمبێلی داپۆشراو بە قژی خانمان

ئوتمبێلی داپۆشراو بە قژی خانمان

ئەگەر رۆژێك ئوتۆمبێلێكی داپۆشراو بە پرچی مرۆڤ كەوتە بەرچاوت، سەرسام مەبە، چونكە ئەوە كاری (ماریا لوسیا)ی تەمەن (44) ساڵەیە، كە حەز بە پرچە، ئەو نەك پرچی خۆی جوان دەپارێزێت، تەنانەت ئوتۆمبێلەكەشی بە پرچ داپۆشیوە. (ماریا) نزیكەی (150) كاتژمێر بە بەستن و دوورینی پرچەوە سەرقاڵ بووە، تا بۆ ئوتۆمبێلەكەی ئامادەی بكات، جگە لەوەش چووەتە وڵاتی هیندستان و لەوێ بڕی (25) كیلۆگرام پرچی هیندیی هێناوە، بە بڕوای خۆی پرچی كچانی هیندستان بەهێزتر و توندترە لە كچی ئەوروپی، بە بڕوای ئەو كچە پرچ خۆشەویستە، پرچ مانای هێمای سەربەستی و ئاشتی دەبەخشێت، بۆیە ئەویش ئوتۆمبێلەكەی لە پرچی مرۆڤ داپۆشاندووە، جار جارەش بە شانەیەك پرچی ئوتۆمبێلەكەی جوان دادەهێنێت.

Top