بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە یەمەن، شەش هاووڵاتی کوژران

بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە یەمەن، شەش هاووڵاتی کوژران

لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوپای سەربە حکومەتی یەمەن و ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور لە پارێزگای شبوە، شەش هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لەشبوەی باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن گوتی: گرژی و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای سەر بەحکومەت و ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور لەناوچەی ستراتیژی عتق بەردەوامە و لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لەم پێكدادانەدا شەش هاووڵاتیی مەدەنی كوژراون.

شبوە لە ڕووی سەربازییەوە بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە و پارتەکان هەندێک لە بەشەکانی شارەکە کۆنترۆڵ دەکەن کە لە ڕووی سەربازییەوە بەسەر شوێنەكەدا زاڵن.

حکومەتی یەمەن یان ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر زیانە گیانییەکان نەداوە،

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ئاتک لەو كاتەوە دەستیپێكردووە  كە « عەواد بن ئەلوەزیر »، پارێزگاری شبوە لە 7ی ئابدا فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی لە کارەكەی دوورخستەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top