لە ئەنجامی تەقینەوە لە کۆگاكانی نەوتی خاوی کوبا، سەدوبیست و یەك كەس برینداربوون
میدیاکانی کوبا بڵاویان کردەوە: كە دووبارە تەقینەوە لە کۆگاكانی نەوتی خاوی ناسراو بە بنکەی تانکەری « ماتانزاس »، لە باکووری ئەو وڵاتە ڕوویداو بەلایەنی کەم 121 کەس برینداربوون.
بەوپێیەش لە كۆی 8 تانکی ناو بەندەرەکە 4 تانک ئاگریان گرتووە و ئاگرەکە بەردەوامە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ناوخۆش ڕایانگەیاندووە: كە لەم ڕووداوەدا 17 ئاگرکوژێنەوە لەشوێنی ڕووداوەكە بێسەروشوێن بوون.
وەزیری تەندروستی کوباش لە تەقینەوەكە ولە دۆخی سەختی بریندارەکان ئاگادار كراووەتەوە و هاوخەمی و نیگەرانیی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دەربڕیوە.
جێگای ئاماژەیە، كە پێشووتریش تەقینەوە لە كۆگاكانی نەوتی خاوی كۆبا ڕوویداوە و زیانی گیانی و ماددیشی لێ كەوتووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل