بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە لە پاكستان روویدا

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە لە پاكستان روویدا

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی شاری پێسنی لە پاکستانی هەژاند.

ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانیی پاکستان بڵاویکردەوە: کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەرکەناراوەکانی شاری پێسنی لە ویلایەتی بەلوچستان گرتەوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی 60 کیلۆمەتری ڕوویداوە و ناوەندییەکەی لە 13 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری پێسنی بووە.

دوای 10 خولەک لە بوومەلەرزەکە، لە هەمان ناوچەدا بوومەلەرزەیەكیتر بە گوڕی 5 پلەی لێ کەوتەوە و لە ناوچەكانی نزیکیش هەست بەلەرزینەكانی کراوە.

تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەم بوومەلەرزەیە زیانی گیانی و دارای لێ كەوتۆتەوە یان نە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top