پلازما Prp بۆ نەرمونیانیی پێستی روخسار و قژ بە هاوكاریی سەنتەری لەن بیوتی

پلازما Prp بۆ نەرمونیانیی پێستی روخسار و قژ بە هاوكاریی سەنتەری لەن بیوتی

گرنگیدان بە پێست، هەنگاوێكی سەرەكیی جوانییە، چونكە پێست كاریگەرە بە دەرهاوێشتە دەرەكییەكانی رۆژانە، بۆیە بەكارهێنانی پلازما بۆ سافكردن و پاككردنی پێستی روخسار گرنگە، پسپۆڕانی پێست لە كلینكی (لەن بیوتی) ئاماژە بە گرنگیی بەكارهێنانی پلازما دەدەن: پلازما بریتییە لە شلەیەك كە لە ناو خوێنی هەموو مرۆڤێكدا هەیە و چارەسەرێكی باشە بۆ قژهەڵوەرین و تەندروستیی پێستی مرۆڤ، رێگەی بەكارهێنانی پلازما بریتییە لە: سەرەتا خوێنی نەخۆشەكە وەردەگیرێت، دواتر خوێنەكە دەخرێتە ناو tubeی تایبەت بە پلازما PRP، پاشان دەخرێتە نێو ئامرێكی تایبەت بە پلازما كە پێی دەگوترێت ( center fage) دواتر ماوەی (15) خولەكی پێویستە بۆ ئامادەكردنی، دوای ئەوەی پلازماكە ئامادەبوو بە سرنجێك دەخرێتە ناو Tubـەكە و، پاشان بۆ روخسار، یان پێست، كە بە دوو شێواز یان بە ئامێری خۆی كە پێی دەگوترێت (دێرمایێن)، پێستەكە دەڕنێرێت و پلازمایەكەی لەسەر بڵاو دەكرێتەوە، یان بە شێوازی دەرزی Injection، رێگەی بەكارهێنانی پلازما بۆ قژ تەنیا یەك رێگەیە، ئەویش شێوازی دەرزییە، هەندێك جاریش رێگەی دیكە دەگیرێتە بەر، بەڵام چاكترینیان دەرزیە.

Top