زه‌روره‌تى سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندن
میوزیك ژه‌نی ئه‌مریكی (كلیر ئوستن) ده‌لێ" گرنگى بە هه‌ڵسه‌نگاندنى پلانه‌كانت و ئه‌نجامى كاره‌كانت بده ئه‌ویش به پێداچوونه‌وه به ڕاده‌ى سه‌ركه‌وتنت له به‌رێوه‌چوونى كاره‌كان به گوێره‌ى كاته‌كان".
هه‌موومان ده‌زانین په‌روه‌رده و فێركردن بنچینه‌ى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه، وەگرنگترین وهبهرهێنانیشه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو، لاى هه‌موومان ئاشكرایه و به‌ڵكو لاى هیچ شاره‌زا و توێژه رو پهروهردهکاریکیش شاراوه نییه كه هه‌ڵسه‌نگاندنى فێركردن به‌شێكی بنچینه‌یی گرنگ و زیندووه له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ووڵاتانى جیهان.
بێگومان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ى ڕابردوو ئه‌نجامه‌كانى پۆڵى دوازده‌ى ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه کانیەوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه ڕاگه‌یاندرا، وێڕای ده‌ست خۆشی بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه هۆكارى سه‌ره‌كى بوون بۆ به‌رێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و كپ و هێمن. له كاتى ڕاگه‌یاندنیش ئه‌نجامه‌كان ده‌رخه‌ری هه‌ندێ ڕاستى بوون كه هه‌ر بینه‌ر و خوێنه‌رێك خوێندنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تی بۆ دۆخه‌كه هه‌یه، ئه‌وه‌ى گرنگه ده‌مه‌وێ باسى بكه‌م و جێگاى دڵخۆشی بوو یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رێم (یه‌كه‌م،دووه‌م،سێیه‌مه‌كان) قوتابی بوون كه حه‌ز و خواست و ئاره‌زووی خودی خۆیان هه‌بوو له خوێندن و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزیان هه‌بوو بۆ ده‌رچوون و هێنانى نمره‌ى به‌رز، له هه‌مان كاتیش‌دا له قوتابخانه‌ى ئاسایی بوون، گرنگه و جیگای دەست خۆشيه قوتابخانه‌یه‌ك بێ ناوهێنان قوتابخانه‌یه‌كى حكومی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می) هه‌رێم له‌و قوتابخانه‌یه بن، ئه‌وه مایه‌ى شانازی و ستايش کردنە بۆ به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستاكان، ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێ باسى بكه‌م له‌و وتاره‌دا پێویسته سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندنمان هه‌بێت بۆ پرۆسه‌ى فێركردن و فێربوون كه(قوتابی، مامۆستا، پرۆگرام) ده‌گرێته‌وه، به پێویستییه‌كى په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له رێگاى لیژنه‌یه‌كى باڵای(پسپۆڕ و شاره‌زا) به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕێژه‌ی ده‌رچوونى گشتی بكات ئه‌ویش ڕێژه‌ى ده‌رچوونى(قوتابخانه‌كانى ناوشار، ده‌ره‌وه‌ى شار، قوتابخانه‌كانى ڕۆژ، ئێواران، قوتابخانه حكومی، ناحكومی، هه‌ر بابه‌تێك به‌جیا، گشتى).
له رێگاى په‌روه‌رده‌ى گشتى پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان داوابكرێ و كاتێكى دیارى كراوی بۆ دابندرێت له خولى (یه‌كه‌م و دووه‌م) كۆى گشتى قوتابیانى به‌شداربوو ئهزموندهر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وورد و واقیعی بكرێ و خاڵى به‌هێز و لاواز و خه‌وش و كه‌م و كوڕی دیارى بكرێن. له ژێر ڕۆشنایی ڕێژه‌ى ده‌رچوونه‌كان به گشتی بتوانرێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابخانه‌كان بكرێ و دواتریش سزا و پادداشت جێ به‌جێ بكرێ، پادداشتی ماددی و مه‌عنه‌وی قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كان بكری و له به‌رامبه‌ریش دا لێپرسینه‌وه و سزاى قوتابخانه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكرێ، چونكه هه‌موومان لێره‌و له‌وێ له رێگاى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌وا كه‌مته‌رخه‌میه‌كان ده‌خرێته ئه‌ستۆی زۆر كه‌س، بۆیه هه‌بوون و كاراكردنى سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندن له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به پێویستییه‌كى په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ سیسته‌می فێركردنمان ببێته یه‌كێك له سیسته‌مه هه‌ره باشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. به پاڵپشتى خوداى گه‌وره له ووتاره‌كانى داهاتوودا ووردتر باسى ده‌كه‌ین.
بەکر کەریم حەسە
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی