باڵندەی مل شووتی و دوو مێشك

باڵندەی مل شووتی و دوو مێشك

یەكێكە لە سەیرترین باڵندەكانی جیهان، كە مل و ژێر دەنووكی ئەوەندەی شووتییەكی گەورە دەبێت، ناوی (Magnificent Frigatebird)ـە، زیاتر لە وڵاتانی باشووری ئەمریكا و ئوستراڵیا و كەنەدا دەژی، سیفەتێكی سەیری هەیە كە لە كاتی فڕینیشدا دەتوانێت بخەوێت، دەتوانێت بۆ ماوەی سێ كیلۆمەتر بەبێ وەستان بە چاوێكی داخراو و چاوێكی كراوەوە بفڕێت، هاوشێوەی دولفین دەتوانێت نیوەی مێشكی كارا بێت ئەوەی دیكەی رێست وەربگرێت، هاوكات ئەو تۆپەڵە گەورەی لە ملیدا هەیە، دەتوانێت بۆ چەندین مەبەست بەكاری بهێنێت، كاتێك خواردنێكی زۆر دەخوات، لەو شوێنەدا هەڵیدەگرێت، یان كاتێك بۆ نمایشی خۆی لەبەردەم باڵندە مێینیەكانی دیكەدا خۆی دەنوێنێت، هەروەها وەك ئامرازێك بۆ هاوسەنگیی جەستەی لە كاتی فڕیندا سوودی لێی وەردەگرێت، هاوشێوەی باڵۆنێكی هەوا كار دەكات و، بەمەش دەتوانێت لە ئاویشدا خۆی دەرباز بكات.

 

Top