ڕووسیا لە پرسی تایواندا پاڵپشتی سیاسەتی(یەك چین) دەكات

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە كردووە كە وڵاتەكەی لە پرسی تایواندا پشتیوانی لە سیاسەتی ( یەک چین ) دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی چین، شی جین پینگ هۆشداری داوەتە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا سەركێشی لەسەر تایوان نەكات.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لاڤرۆڤ دووپاتی كردەوە كە هەڵوێستی ڕووسیا لەسەر هەبوونی یەک چین نەگۆڕو جێگیرە، دووپاتیشی كردەوە كە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ بەرزڕاگرتنی بنچینەی سەروەری خاکی چیندا نییە.
لەلای خۆشیەوە چین هۆشداری ئەوەی داوە لەسەر ئەگەری سەردانی نانسی پیڵۆسیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان، كە ئەو وڵاتە تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت ، هەر چی تایوانی دیموکراسیخوازیشە دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە.
شایاینی باسە هەر یەك لە ئهمەریکا و ژاپۆن که هاوپهیمانی دێرینی یەکترین بە رلە دوو ڕۆژ دیالۆگێکی نوێی ئابوورییان لە ئاستێکی باڵادا دهست پێ کرد که ئامانج لێی فشار دروستکردنە بۆ پاشهکشێی چین و بهرهنگاربوونهوهی ئهو كێشەو گیروگرفتەی که لە ئەنجامی هێرش و لهشکرکێشی ڕووسیا بۆ سهر وڵاتی ئۆکرانیا هاتوونەتە ئاراوە.