پتر لە چوار ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی کەرتى 8ى حەسارۆک تەرخان دەكرێت

پتر لە چوار ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی کەرتى 8ى حەسارۆک تەرخان دەكرێت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 31/7/2022 لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەگوژمەى نزیکەى چوار ملیار و نیو دینار لەسەر داهاتى فرۆشتنى 100%ى زەوى، دواى جێبەجێکردنى دوایین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکان لەم کەرتە، دەست دەکرێت بەکارەکانى پڕۆژەى بەشێک لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنى شەقام بۆ کەرتى 8ى حەسارۆک بە گشت چیینەکانییەوە.

 

هەر دوێنێ(شەممە) ژمارەیەك لە بەرپرسانی شارەوانی و ژینگەیپارێزی و ئەندازیار، زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆکیان بەسەرکردەوە، مەبەست لە سەردانەکەشیاندا جێبەجێکردنى دواین قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە بوو لەم کەرتە، كە دواتر بڕیاردرا كە لەمەودواش لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی کەرتى 8ی حەسارۆک ھاووڵاتیان دەتوانن ڕێگە پێدان بۆ دروستکردنی خانووە بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک وەربگرن.

 

Top