بەهۆی لافاوەوە لە ئیمارات حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە ئیمارات حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەرپرسانی ئیمارات ڕایانگەیاند: دوای ئەو بارانبارینە بەخوڕانەی كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ناوچەیەكی ئیماراتی یەككرتووی عەرەبی گرتوەتەوە بەلایەنی کەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

عەلی ئەلتەنیجی، بەڕێوەبەری گشتی ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات توییت کرد و گوتی: زۆر بەداخەوە ڕایدەگەیەنین: كەبەهۆی لافاوەكەوە تەرمی شەش كەسی ئاسیایی  دۆزراونەتەوە. دوای چەند کاتژمێرێک تەرمی کەسی حەوتەمیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات ڕاگەیێندرا.

بەوتەی بەرپرسان ، هاوکاری بۆ قوربانیانی لافاوەكە کراوە.

بارانبارینی بەخور لەم کاتەی ساڵدا لەم وڵاتەدا بێوێنە بووە، لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە لە شارەکانی فەجەیرە و ڕاس ئەلخەیمە و شاریجە بارانێکی بەخور باریوە.

ئەلتەنیجی دووپاتیکردەوە، کە لەسەدا 80ی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە ماڵەکانیان زیانیان پێگەیشتووە گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان و زۆربەی ئەو ڕێگایانەی كە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە دووبارە کراونەتەوە.

هەروەها لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بارانبارینی بەخوڕ بڵاو کراوەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئێران بەلایەنی کەم 34 کەس بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین گیانیان لە دەست داوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top