ئەوەی بەرامبەرپێشمەرگە کاکەییەکە کرا شەرمە زارییە و هەموومان پرۆتستۆی دەکەین
ئەو رووداوە ناخ هەژێنەی سەرەتای ئەم حەفتەیە کە دەرهەق بەپێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی کراوە لەلایەن چەند کەسێکی سەربە حەشدی شەعبی لە ناوچەی کەرکووک و دەوروبەری بە هەموو پێوەرێک دوورە لە بەهاو پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و بنەماکانی ئازادی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە .
ئەم رووداوە ، وێرای ئەوەی سووکایەتی وبێرێزی کردنە بەرامبەر ئازادییەکانی مرۆڤ ، شەمەزارییە بۆ ئەنجامدەرانی وبۆ جەشنی هزروئەقڵیەتی بیرکردنەوەی ئەو جۆرە مرۆڤە داشۆراوانە لە بەها بەرزەکانی کۆمەڵگا وئەو پەڕی هزری پاشکەوتوویی و دواکەوتووییش دەسەلمێنێ .
هەروا رووداوەکە داشۆراوە لە مانا وهێما مرۆڤایەتییەکان وخالییە لە بەهاکان و لە لەکاتێکدایە ،تەواوی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وپێکهاتەکانی گەلی کوردستان کارەکە شەرمەزارو پرۆتستۆ دەکەن ولە ناخەوە نیگەران ودڵبە ئازارو خەمبارن بۆ برا کاکەییەکانمان و خودی ئەم براپێشمەرگە قارەمانەمان .
ئێمە وەک ئەندامی دیسکی پێکهاتەکان لە مەکتەبی پەیوەندییەکان سەرباری دەربرینی نارەزایی وشەرمەزارکردن و پرۆتستۆکردنی ئەم جۆرە هەلسوکەوتە شۆفینییە نا مرۆڤانەیە، بە کاری نامرۆڤانەی نەشیاوی دەزانین ولە کۆمەڵگای پێکەوە ژیانی سەردەمیانەی کوردستان و مەدەنی جێگای قبووڵکراونییە ودەبێ بەتووندی و بە یاسا و بنەماکانی لە یاسا دەرچووان بەجۆرێ سزابدرێن ، ببن بە پەندو وانە بۆ هەموو گروپ ولەیاسا دەرچووانی ئەم چەشنە کارە .
گەر ئەم کارە نامرۆڤانەیە لە ئێستاوە رێگای لێ نەگیری یاسا و بنەماکانی ماف وئازادییەکانی مرۆڤ بەتووندی ڕووبەڕووی نەوەستێتەوە لێکەوتەی دیکەی بەدوا دادێیت ومەبەست وئامانجی دیکە دەپێکێیت کە لەسەرووی هەمووانە مەبەست لێی چۆلکردنی ناوچەکەیە لە خوشک و برا کاکەییەکانمان کەدانیشتوانی ڕەسەنی ئەو ناوچە خۆشەویستەی کوردستانن .
کە سەیری ئەم رووداوە قێزەونەی ئەم ناوچەیە دەکەین ،هەر لە زووەوە و لەمێژە باگڕاوەندی تەعریب و بەزۆر راگوێزانی دانیشتوانە رەسەنەکەی بە هۆکارێک لە هۆکارەکان دەزانین ولە ئێستاش دا چارەسەر نەکردن و بە هەڵپەساوی هێشتنەوەی پرسی بابەتەکانی مادەی(١٤٠) و لێکەوتەکانی ودواتر رووداوو کارەساتی (١٦) ی ئۆکتۆبەریی ٢٠١٧بە گەورەترین هۆکاردەزانین .
چونکە باڵادەست بوونی گروپ و لایەن و کەسانی حەشدی شەعبی و هێنانی هۆزو پێکهاتەی نەتەوەیی عەرەبی بۆ ناوچە کە هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ وەک دەرهاویشتەی (١٦ی ئۆکتۆبەر ) و بێهز کردن و بێرێزیکردن بە دانیشتوانی کوردی رەسەنی ناوچەکەش وەک ئەم بێ رێزییەی کرا لێکەوتەیەتی .
با لێرەوە و لە ئێستاوە رێگری لە جۆرە کارە نامرۆڤانەیە بکەین وتەواوی توانای رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ودەنگ و سەدای ئازادیخوازان بخەینە کار تووندتر پرۆتستۆی ئەم کارە قێزەونە بکەین .
هەولێر ٢٥-٧-٢٠٢٢