رەنگ و نەخشی ملوانكەكانت كاریگەرن

رەنگ و نەخشی ملوانكەكانت كاریگەرن

بنەمای سەرەكیی جوانیی خشڵەكان لە دوو بەش پێك دێن، یەكەمیان نەخش و شێوازەكەی، دووەمیش رەنگ، هەردووانیان كاریگەرییان لەسەر جوانی و ناسكیی ئێكسسوارەكە دەبێت، بە تایبەت ملوانكە، كە هەم رەنگ و هەمیش نەخشی بەرچاون، جگە لەوانە گرنگە ئەو ئێكسسوارە لەگەڵ رەنگ و دیزاینی پۆشاكدا گونجاو بێت، ئەگینا جوانیت دەشێوێت، هەندێك لەو ئێكسسوارانەی كە لەگەڵ هەموو جۆرە نەخش و جلێكدا دەگونجێن، ئێكسسواری بەردینن، كە نەخشەكەیان لە بەرد دروست كراوە، زیاتر لە رەنگی شین و فیرۆزی رەنگ كراوەن، رەنگی فیرۆزەیی كە بە رەنگی شەزرییش دەناسرێت، هەر بۆیە ئەو دوو رەنگە لەگەڵ جلوبەرگ و رەنگی ماكیاژ دەگونجێت. ماركەی (بولگەری – Bulgari) كە مارەكەیەكی جیهانییە و زۆربەی بەرهەمەكانی لە زێڕ و ئەڵماسن، ئەم جارە رووی لە دروستكردنی ملوانكەی یاقووت و بەردین كردووە، دوو رەنگی سەرەكییشیان بۆ داناوە، كە شین و شەزرین، هەروەها شێوەی نەخشەكانیش زیاتر لە شێوەی دڵن، بۆ رازاندنەوەی نەخشەكەش وردە بەردی بچووكیان بەكارهێناوە، لەگەڵ بڕێك لە وردە شووشە، تا بریقەداری بكات.

 

Top