تێچووى کارەبا لە شەش مانگى یەکەمى ٢٠٢٢ زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە

تێچووى کارەبا لە شەش مانگى یەکەمى ٢٠٢٢ زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تێچوو و بڕی کارەبای بەرهەمهاتووی وێستگەکانی (هەولێر، چەمچەماڵ، خورمەڵە، بازیان، دهۆک، خەبات، باعەدرێ، ئەگریکۆ و هەردوو وێستگەی هایدرۆ پاوەری دۆکان و دەربەندیخان)ـی لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ خستەڕوو، کە بە شێوەیەکی گشتیی تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ى زایینى، ملیارێک و ٨١ ملیۆن و ٩٥١ هەزار و ٣٧٦ دۆلار خەرجیی کارەبا بووە. لەم بڕە پارەیەش، ٥١٦ ملیۆن و ١٧٩ هەزار و ٥٨ دۆلاری شایستەی دارایی کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بووە و ٥٦٥ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٣١٨ دۆلاریش تێچووی سووتەمەنیی بووە. هەر لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، ٣ هەزار و ٢٩٣ مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە.

ـ وێستگەی هەولێر

وێستەگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بە دوو جۆر وزە کار دەکەن کە بریتین لە جۆرەکانی (Simple cycle) و (compain cycle).

لە وێستگەکانی پارێزگای هەولێر و لە ماوەی شەش مانگی ٢٠٢٢ى زایینى، ڕۆژانە ٨٣١ مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٢٥٥ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٣٧ دۆلار بووە کە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ١٤٩ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢٨٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ١٠٦ ملیۆن و ٣٢٨ هەزار و ٧٥٧ دۆلار

ـ وێستگەی چەمچەماڵ

دوو جۆر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە کە لە هەردوو جۆری (Simple cycle) و (compain cycle) بووە و تێچووی بەرهەمهێنانی ٧٧١ مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٢٣٨ ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ٢٩٦ دۆلار بووە کە لەم بڕەش:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ١٣٦ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ١٦٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ١٠١ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ١٣٦ دۆلار.

ـ وێستگەی خورمەڵە

ئەم وێستگەیەی بەرهەمهێنان، جۆرەکەى (Simple cycle)ـە و تێچووی بەرهەمهێنانی ٧٢٧ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٢٣٣ ملیۆن و ٥٨٤ هەزار و ٥٧٧ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ١٠١ ملیۆن و ٨٩٦ هەزار و ٣٢٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ١٣١ ملیۆن و ٦٨٨ هەزار و ٢٥٧ دۆلار

ـ وێستگەی بازیان

ئەم وێستگەیە لە جۆرى (Simple cycle)ـە و تێچووی بەرهەمهێنانی ٤٥٣ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ١٤٥ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار و ٥٧٤ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ٦٣ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ٤٨٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ٨٢ ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٩٤ دۆلار

ـ وێستگەی دهۆک

جۆری ئەم وێستگەیە، (Simple cycle)یە و تێچووی بەرهەمهێنانی ٦٢ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٦٧ ملیۆن و ٤٤ هەزار و ٦٣٤ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ٨ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٩٢٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ٥٨ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٧١٤ دۆلار

ـ وێستگەی خەبات

جۆری وێستگەیە لە جۆرى (Simple cycle)یە کە تێچووی بەرهەمهێنانی ١٠١ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٤٤ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٦١٨ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ٧ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٦٩٨ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ٣٧ ملیۆن و ١٥٩ هەزار و ٩٢٠ دۆلار

ـ وێستگەی باعەدرێ

ئەم وێستگەیە جۆرەکەى (Simple cycle)یە و تێچووی بەرهەمهێنانی ١٣٢ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٦٤ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار و ٩٢٠ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ١٦ ملیۆن و ١٨٨ هەزار و ٤٨٠ دۆلار

- بڕی تێچووی سووتەمەنیی ئەو وەبەرهێنانەش بریتی بووە لە: ٤٨ ملیۆن و ٥٦٥ هەزار و ٤٤٠ دۆلار

ـ وێستگەی ئەگریکۆ

جۆری ئەم وێستگەیە لە جۆرى (Simple cycle)ـە و تێچووی بەرهەمهێنانی ١٥٣ مێگاوات مێگاوات کارەبا بەرهەم هاتووە کە کۆى تێچووى بەرهەمهێنانى ئەم بڕەش لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، ٣٢ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٧٢٠ دۆلار بووە کە بەم جۆرەیە:

- ئەو تێچووەى کە دراوەتە کۆمپانیا وەبەرهێنەکان بریتیى بووە لە: ٣٢ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٧٢٠ دۆلار

ـ وێستگەی هایدرۆ پاوەری دۆکان

- ٤٤ مێگاوات کارەبای ڕۆژانە بەرهەم هێناوە لە ماوەى ئەم شەش مانگەدا و لەبەر ئەوەى کە شێوازى بەرهەمهێنانەکەى بە وزەى پاک واتە ئاو بووە، تێچووى نەبووە.

وێستگەی هایدرۆ پاوەری دەربەندیخان

- ١٩ مێگاوات کارەبای ڕۆژانە بەرهەم هێناوە لە ماوەى ئەم شەش مانگەدا و لەبەر ئەوەى کە شێوازى بەرهەمهێنانەکەى بە وزەى پاک واتە ئاو بووە، تێچووى نەبووە.

Top