باوی خشڵی شێوە ئەندازییەكانە

باوی خشڵی شێوە ئەندازییەكانە

گۆڕانكاری لە شێوە و قەبارەی خشڵەكان كاریگەرییان لەسەر خواست و باو بوون هەیە، كاتێك خشڵێك شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە، زیاتر گرنگیی پێ دەدرێت و باو دەبێت، بە تایبەت لە وەرزی گەرما و هاویندا كە بە وەرزی خشڵەكان ناسراوە، چونكە لەو وەرزەدا جلی كورت و تەنك و كراوە دەپۆشرێت، بەم چەشنە خشڵەكان زیاتر دەردەكەون و خانمانیش گرنگی بە خشڵەكان دەدەن، ئێستا زۆربەی ماركەكان گرنگی بە شێوەی ئەندازەیی خشڵەكان دەدەن، جگە لە جوانكردنی خشڵەكە، هەروەها لە شێوەكەشیدا رازاوە دەردەكەوێت. سەرەتا ماركەی میسیكا بە بازنی Move pei شێوەی ئەندازەیی لە بەشی سەرەوەی بازنەكە دروست كردووە، كە بە هێڵی راست و ورد نەخشی بۆ كراوە. ماركەی شۆمی، بە ملوانكەی my،bee بەشدارە، كە شێوەی ئەندازەیی شانەی هەنگی بۆ داناوە، ماركەی كارتێ، بە ئەنگوستیلە و ئەڵقەی Mailon لە شێوەی ئەندازەیی پان و لاكێشە دیزاینی بۆ كردووە، شانێل بە coco crush، گوارە بەشدارە كە شێوەی بەردی لە گوارەكانیدا ئامادە كردووە.

Top