باشترین جۆرەكانی پلازمای قژ

باشترین جۆرەكانی پلازمای قژ

گرنگیی پلازما بۆ قژ هێندە كاریگەرە كە دوای بەكارهێنانی هەست بە گۆڕانكارییەكی تەواو لە جوانی و نەرمی و بەهێزیی قژدا دەكەیت، گرنگیدانت بە قژت وەك پێویستییەكی جوانكاریی دادەنرێت، بۆیە تا دەتوانیت خزمەتی قژت بكە. چەند جۆرێك پلازمای قژ هەن، كە بە دەرزی لە پێستی سەر دەدرێن بۆ بەهێزكردن و جوانكردنی قژ، سەرەتا: ئەو پلازمایە هەڵبژێرە كە بە پەڵەی خوێن بەناوبانگە و بە PRP دەوڵەمەندە، تەنانەت بۆ ئەوانەی قژیان هەڵدەوەرێت، بەسوودە و رێگری دەكات لە هەڵوەرینی زیاتری تاڵە مووەكانی قژ، هەروەها بە یەكێك لە باشترین پلازماكانی قژ دادەنرێت، سەرەتا قەترەیەك خوێنی ئەو كەسە وەردەگیرێت، پاشان لەگەڵ گیراوەی ئەو پلازمایە تێكەڵ دەكرێت و دواتر لە پێستی سەر دەدرێت، كە ئەوەش كار دەكات لە زیندووكردنەوەی خانە مردووەكانی تاڵی مووی قژ، بەمەش مووەكە گەشە دەكاتەوە و قژت پڕ دەبێتەوە، پلازما چەندین سوودی هەیە بۆ قژ وەك: هێنانەوەی مووی مردوو، هەروەها بەهێزكردنی قژ و نەرمونیانی. شێوەی وەرگرتنی پلازما لە ماوەی مانگێك بۆ دوو مانگ دەبێت، هەروەها ئەنجامەكان لە دوای دوو جەلسەوە دەردەكەوێت، بۆیە دەبێت ئارام بگریت لەسەر وەرگرتن و بەكارهێنانی پلازما.

Top