وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار پەسەند دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار پەسەند دەکات

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن ) ئاماژەی بەوە كردووە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی سیستمی موشەکی هیمارسی بە ئیستۆنیا و فرۆشتنی موشەکی بە نەرویج پەسەند کردووە، هەروەها لە گرێبەستێکی جیاشدا فرۆشتنی تۆرپیدۆی بە کۆریای باشوور پەسەند کردووە، گرێبەستەکانیش بەهاکەیان دەگاتە زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلار.

 

دەنگی ئەمریكاش باسی لەوە كردووە كە سیستمی موشەکی هیمارس کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە دراوە بە ئۆکرانیا، ئێستا لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا بەکاردەهێندرێن.

 

لە درێژەی ئەم هەواڵەشدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوە كردووەتەوە كە گرێبەستەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئیستۆنیادا ڕەنگە شەش سیستمی مووشەکی هیمارس و موشەک هاوێژەر و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی و یەدەگ و پشتیوانی سەربازیی تێدا بێت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرێبەستەکانی دیکەی فرۆشتنی چەکی بە نەرویج و کۆریای باشوور پەسەند کردووە، گرێبەستەکە لەگەڵ نەرویجدا بەهاکەی دەگاتە 950 ملیۆن دۆلار و مووشەکی مەودا ناوەندی ئاسمان بۆ ئاسمان دەگرێتەوە، گرێبەستەکەش لەگەڵ کۆریای باشوور بەهاکەی دەگاتە 130 ملیۆن دۆلار و مووشەکی ئێم کەی 54 لایتوەیت دەگرێتەوە، ئەم گرێبەستانەش ڕۆژی هەینی ئاشکرا کران.

 

 

Top