کابینەی نۆیەم ئایندەی کوردستانێکی بەهێزتری بنیات نا

کابینەی نۆیەم  ئایندەی کوردستانێکی بەهێزتری  بنیات نا

سێ ساڵ بەر لە ئەمرۆ ، کاتێ  کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەست بەکاربوو هەر لە مانگەکانی بەرایی دوای  جاردانی

بەرنامەی کاریدا، دەستی  بە جێ بەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگ و ستراتیژییەکانی ئێرە کردو لە بەغداش لەگەڵ حکومەتی عێراق و کابینەکەی عادل عبدولمەهدی دا گەیشتە رێکەوتنێکی مەنتقی مانگانەی پرسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستان .

وەڵێ تێکچوونی بارودۆخی سیاسیی وئارامی وتەناهی بەغداوسەرهەڵدانی خیۆپێشاندانەکان ودەست لەکارکێشانەوەی عادل عبدولمەهدی هۆکاربوون بۆنەچوونە بواری جێ بەجێکردنی رێکەوتنە گرنگەکەی مانگانەی(250 هەزار بەرمیل نەوت بەرامبە 900 ملیۆن دۆلار) ی نێوان هەولێروبەغدا.

 لە ئاستی تەندروستی و خزمەتگوەزارییەکانیدا، کابینەی نۆیەم هەر لە زووەوە  بەرامبەرئاستەنگوگرفتەکانی بڵاوبوونەوە وتەشەنەسەندنی پەتای

  کۆڤید 19- نەخۆشی کڕۆنا وەستایەوە  کەهاوکات بوولەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و داتەپینی بازاری سوتەمەنی و بوون بە دیارترینی ئەو قەیرانە نەو راستەوخۆ کاریگەریان بەسەرپرۆسەی سیاسی وسێکتەرەکانی تەندروستی و ئابووری تەواوی وڵاتانی دونیادا دانا  .  

لەناوخۆی وڵاتدا کابینەی نۆیەم لەبەردەم ئاستەنگەکان شارەزاوکارامە  وەستایەوە چ لە بەرامبەر تێکچوونی بارودۆخی سیاسیی و نەمانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەبەغدا دا چ لە بەرامبەر لێکەوتەکانی تەشەنەسەندنی فایرۆسی کڕۆنای نوێ وسەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە جیهاندا کە کاریگەری  راستەوخۆیان  بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبوو جا ئەو کاریگەرێتییە  هەرچەند و هەرچۆنێک بووبێ تا ئەندازەی ئەوەی  دوژمنان و ناحەزانی کابینەکە لێرەو لەوێ  ژێراو ژێرهەوڵی بنکۆڵکردن وداڕووخانیشیان دەد ا، وەڵێ هەموویان بوون بە  گرەوی یارییە دۆڕاوەکانی ئەودیوی پەردە .

ئەمە بارودۆخی ناوخۆبوو، لەدەرەوەش سەرباری درێژەدان بەسیاسەتی بڕین ونەناردنی بودجە ومووچەی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە ،

  سەرباری درێژەکێشانی پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کڕۆنای نوێ بەڵام هەموویان پوکانەوە لەبەردەم  خۆڕاگری  ومکوڕی وکۆششی سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی دا خۆیان ڕانەگرت .

 مەسرور بارزانی بە پەیڕەوکردنی لێزانی بۆ پیادەکردنی بەرنامەی کاری کابینەکەی بەهێنانەدی خواستی یەکەمی خۆی و هاووڵاتیانی کوردستان کە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوولەلایەک و لەلایەکەی دیکەشدا  کەمکردنەوەی خەرجی وەزارەتەکان و هەمەچەشن وهەمەجۆرکردنی ئابووری وسەرچاوەکانی داهات بوون ، بوون بەسەرچاوەی هێزی باوەڕوتوانای ئابووری بۆی ، بوون بە چاوگی ئیرادەو بەردەوام بوون وبەخشش  وسووربوون وموکڕبوون بۆئەنجامدانی چاکسازی هەمیشەیی ورێگریکردن لەبە فیرۆودان و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات .

کابینەی نۆیەم سێ ساڵی پڕلە ئاستەنگی وئاڵنگاری وپڕلەگرفتی خۆرسک و دەستکرد و سروشتی  بەسەربرد ، سێ ساڵی پڕ لە هەنگاوی مەزن بۆ بنڕکردنی گەندەڵی وچاکسازی و رێگری لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و سێ ساڵی پڕلە کاروکۆشش بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و دابین کردنی ئاسایش وئارامی بۆخەڵکی کوردستان سەربەرزانە بەسەر برد .

کابینەی نۆیەم لەساڵی سێیەمی تەمەنی دا ووردوژیرانە تێکۆشاوە تا پێگەی

کوردستان لەسەر نەخشەی ووزەی جیهاندا تۆکمەو توندوتۆڵتر بکا ، و سەرچاوەکانی ووزە ی هەرێمی کوردستانیش لەڕوانگەی (ووزە وەک پێداویستیەک بۆمرۆڤایەتی) لەم پرسەدا بڕوانی و ڕوانینی خۆی بەناوەندە ئابوری وسیاسییەکانی دونیادا بگەینێ ولەوێشەوە بەجیهانی بوونی پرسی

 ووزەی هەرێمی کوردستان بکاتە بابەتی گەرمی جیهانی .

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەیرانە فرەو زۆرو زەوەندەکاندا هەرێمی کوردستانی لە ڕووی ئابورییەوە بەتۆکمەییەوە پاراست پارەی بۆ مووچە و بوودجە قەرزنەکرد ، بە شایستەیش  قەرزی دایەوە .

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتەمەنی سێ ساڵەیدا

کوردستانێکی بەهێزتر بنیات دەنێ ، نیشتیمانێکی سەرفراز ئاوەدانتر دەکات  .

 ئەو مەسروبارزانی پیاوە ئاوریشمییە پۆڵاینەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  خاوەنی وشەو پەیڤینی خۆیەتی و خۆی بەرپرسیاری گفت و بەڵێنەکان دەزانی لە قوڵایی بەرپرسیارەتییەوە دەدوێ ، ئەو  لە گوتارەکەیدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی  (100سەت رۆژ) بەسەردەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا لە 7-12-2019 ڕاشکا وبوێرانە گوتی :

ئێمە تەنیا بەڵێن نادەین بەڵکو بەڵێنەکانیشمان جێ بەجێ دەکەین .

هەولێر 11-7-2022

 

 

 

 

 

 

 

Top