"شەڕێكی نەرم و سەخت" بەرامبەر گەلێكی پوڵایین و بەهێز
لە ماوەی سەدەی رابردوو گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف بە چەكێكی سادە و ئیرادەیەكی پۆڵایین ڕووبەرووی دڕندەترین داگیركەران و دوژمنانی سەردەم و بە ئێستاكەش بووەتەوە بەڵام نە تانك ، نە فرٍۆكە ، نە كیمیایی ، نە ئەنفال و نە بۆمبی هێشوویی و وێرانكەر نەیانتوانی لە بیروباوەرێكی پتەوەیی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بەڵارێدا ببەن و ساردمان بكەوە لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.
شەڕی نەرم لە بەرانبەر شەڕی سەخت شەڕی بە چەك و لە مەیدانی جوغرافی و مرۆییدا پێناسە دەكرێ و پێناسەی جۆراوجۆری لە لایەن خاوەنڕایانەوە بۆ كراوە، وەك: “جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەڵاڵەكراو لە بانگەشە و كەرەسەكانی پەیوەندیدار بە بانگەشە بۆ دزەكردنە نێو هێز و هزری دوژمن بە جۆرێك كە دەستەبەری مەبەست و ئامانجە گڵاوەكانی بكا.” یان “شەڕی نەرم هەوڵدانێكە كە لەسەر بنەمای ئەم شەڕە نەرمە دەبێ ئەوانیتر نۆرم، بەها و بڕوای تۆ بە كەمترین تێچوو قبووڵ بكەن و خۆیانی بۆ رادەست بكەی ومڵیانی بۆ شۆر بكەن .
دوای هەموو ئەو تاقیكردنەوانە و شكستی دووژمنان بەرامبەر خۆراگری و ئاگر وئاسن ، ئێستا داگیركەران بە رێگەی جەنگێكی نەرم و سەختتر لە تانك و فرۆكە و كیمیاباران و ئەنفال و مووشەك و درۆنی خۆكوژ ئەویش شەری نەرمی رژێمی ئێرانە ئەم شەڕە نەرمە هاوتەریب لەگەڵ شەڕی جەستەیی بەرامبەر بە گەلەكەمان و دەستكەوتەكانمان كۆماری ئیسلامی و لە هەموو ڕەهەندەكان و بە هەموو ئامرازەكان درێژەی بووە.
ئەم شەرەی ئێران بەتایبەت لەماوەی 5 ساڵی رابردوو، بە پەڵاماردانی میلیشایی و سوپای پاسداران و جۆرەها چەك بەرەو هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد تا شكستیان لە رووداوەكانی پردێ ، سحێلا و مەحموودیە و ئینجا دەستپێكردنەوەی هێرشیەكانیان لەماوەی سێ ساڵی رابردوو بە رێگەی میلیشا ، مووشەك و درۆن و ئینجا مووشەكبارانی بالستیك و بەمەشەوە نەوەستان و بەرٍێگەی شەرٍێكی دەروونی ، میدیایی و تابووری پێنجەم سەر ئاستی دەرەكی و نێوخۆییی، بۆ گرنگە زۆر بە هێز و ئیرادەیەكی پۆلایین بەرانگاریی ببینەوە و بەدڵنییاییەوە سەركەوتنمان مسۆگەرە .
مەبەست لەو شەڕەش ئەوە بووە كە هەست و نەستی تاكی كوردایەتیمان تووشی نسكۆ و داماڵین لە هەر چەشنە بەها و مۆرالێكی كوردپەوەری ، ژیاری، نیشتیمانی، زمانی و… هتد بكەن. ئەوان گەرەكیانە تاكی كورد مرۆڤێكی خۆبەكەمزان، لەرزۆك، داماو ، بێئیرادە و بێدەنگ و خۆبەدەستەوەدەر بێ و توانای هیچ چەشنە هەڵوێست و ئیرادەیەكی لە دژی دەسەڵات نەبێ.
بۆیە، لە گۆڕەپانی شەڕی نەرمیشدا بە ڕێگای مێدیا، سۆسیالمێدیا، فیلم و سیناریۆی جۆراجۆر و … بە بەردەوامی هەوڵەكانیان لەسەر ئەو بناغەیە هەڵچنیوە كە كورد لە شۆناسی گەلەكەمان وبیروباروەر كوردایەتیمان دابماڵن و هزر و ڕوحی نیشتمانپەروری و نەتەوەخوازیی تاكی كورد تێك بشكێنن و لە بەرانبەردا بڕوا و بایەخەكانی خۆیان لە هەناوی كۆمەڵگەی كوردیدا جێگیر بكەن. ئەم شەڕە دوژمن بە مەبەستی ڕووخاندنی سیستمی فكری و قەوارەی زەینیی تاكی كوردە كە پێی دەفرۆشێ و دەیەوێ بەبێ توندوتیژی و بەرهەڵست دروستكردن ئامانجەكانی بپێكی.
لە ڕووخاندن و شەڕی نەرمدا توندوتیژییەكان هەستپێكراو نین، نەرمن و زۆرتر پێداگری لەسەر بەرێوەبردن و ئیدارەدانی میدیایی، دروستكردنی گرفت و قەیران لە ناسین و هوشیاری تاك لە لێكدانەوەی بابەتە كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، ئاسایش و… ترە.
لەسەر ئەم بنەمایە لە ڕووخاندنی نەرمدا، كەڵكوەرگرتن لە هێزی نەرم بۆ پراكتیزەكردنی هەڕەشە نەرمەكان گرینگیی بایەخدارانەی هەیە، چۆنكی هێزی نەرم سەرچاوەكەی هەڕەشەی نەرمە و هەڕەشەی نەرمیش ئامێر و كەرەستەی نەرم و نەبینراو بەكار دێنێ.
شەڕی نەرم و چەمكەكانی هاوشێوەی شەڕی نەرم وەك: شەڕی دەروونی ، هێزی نەرم، شەڕی سپی و… هتد مێژوویەكی دێرینی هەیە و چەشنی ڕوانین و پەیوەندیی ڕووبەڕوو بێئاخاوتن، سادەترین و كۆنترین شێوەی شەڕی نەرمە. شەڕی میدیایی: شەڕی میدیایی لە پڕۆسێسی شەڕی نەرمدا پڕاگماتیترین شێوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ڕكەبەرەكانە. لەو شەڕەدا كەڵكوەرگرتن لە میدیا و ڕۆژنامە، ، ڕادیۆ، تیڤی، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەر ئینتێرنێت و… بۆ لاوازكردنی وڵاتان و نانەوەی كێشە و ئارێشە لەنێو ڕكەبەرەكاندا زۆر باوە. لایەنێكی دیكەی ئەم شەڕە مێدیاییە بەكاربردنی تاكتیكە نوێیەكان بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندیی گشتی و باڵای نەتەوەیی خۆتە.
بۆ قۆناغی ئێستامان كە دوژمنان شەرٍێكی نەرم و سەختیان دەستپێكردووە و ئێمەی گەلی كوردیش خاوەن بیروباروەرێكی پتەویی كوربوون و كوردایەتیین دەبێ زۆر هوشیارانە مامەڵەلەگەڵ پروپاگەندە و چەواشەكاری و نەیاران بكەین و رێگەنەدەین دوژمنان كاریگەری و درز لە سەر بیروباوەر نیشتیمانپەوەری و كوردایەتیمان دابێێن كە هەموو تیر و پیلانگێرییەكان و هێرشەكان بەو ئاراستیە و بەدڵنییاییەوە ، لەم جەنگەشدا كوردستانی بەهێز و گەلی كورد خاوەن ئیرادەی پۆڵایین سەركەوتوو دەبێ وشكست و ریسوایی بۆ داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستانە .