پیاوی موگناتیس

پیاوی موگناتیس

موگناتیس ئەو كەرەستەیەی كە شتومەكی ئاسن یان ئەوەی بڕێكی ماددەی ئاسنی تێدابێت رادەكێشێت، جگە لە موگناتیس، راكێشانی سرووشتیی زەوی هەیە كە هەموو كەرەستەیەك بۆ خۆی رادەكێشێت، ئەم پیاوەش ناوی (موهیبگا بولگوباسك)ـە و تەمەنی (56) ساڵە و لە وڵاتی بۆسنا دەژی، هاوشێوەی زەوی و موگناتیس، كەرەستە ستیل و ئاسنەكان بە جەستەیەوە دەنووسێن، ئەو پیاوە وزەیەكی راكێشان لە جەستەیدا هەیە كە هەر كەرەستەیەكی لە نزیكەوە بێت، بەرەو جەستەی دێت، تەنانەت ئەگەر جلی لەبەر نەبێت، هێزی راكێشانی جەستەی زیاتر دەبێت، ئەو حاڵەتەی لە تەمەنی (5) ساڵییەوە بۆ دەركەوتووە و تا ئێستا لە ژیانی رۆژانەیدا چەندین نمایشی بۆ راكێشانی جەستەی، بۆ كەرەستە و شتومەك كردووەتەوە.

 

Top