چاکسازی وەک پرۆسەێیکی بەردەوام

چاکسازی وەک پرۆسەێیکی بەردەوام



ھەرچەندەکابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەدەست پێکی کارکردنیدارووبەرووی چەندین قەیران بووەوە، بەلام ھەمووئەمانەش نەبوونەبەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی چاکسازی ،بەلکوبەپشتبەستن بەکارنامەوھێلەگشتیەکانی خۆی وپێداگیری و ئیرادەی خودی کاک مسروربارزانی ،چاکسازی لەسەرجەم کەرتەکان دەستی پێکردوە،بەلام ھێمنی وکاریگەرانە کارلەسەر جێبەجێکردنی دەکرێت .
ئامانج لە یاسای چاکسازی هێنانەدی و بەرجەستەکردنی دادپەروەرییە بۆ شایستەبوون و خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی سوودمەند بوونی ناشایستە و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی بوودجەی گشتی،
وپاراستنی مافی خەلکی شایستەودابینکردنی مووچەوپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان وباشترکردنی رەوشی ئابووری ھەرێمی کوردستان لەپێناوچاکترکردنی باری ژیانی ھاووڵاتییان .
بۆیەش کابینەی نۆیەم لەچاكسازیكردن توانی سه‌ركه‌وتوو بیت نه‌ك ته‌نها ئه‌و قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنین، به‌ڵكو توانی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات .بەجۆرێک ‌ داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات ‌ و خەرجی کەمبکات ...
لەم چوارچێوەیەداگرنگەھەلوەستەلەسەرچەندخالێک بکەین ...
یەکەم :یاسایی چاكسازی چەترێكە
بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی کە جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك نەکردوە.
دووەم : کابینەی نۆیەم وخودی سەرۆکی حکوومەت لە ئاست بەڵێن ومتمانەی خەڵکی کوردستان دایەوبەلێنی خۆی بردەسەروچاکسازی ئەنجام دا،بەمەش متمانەی حکومەت وھاووڵاتیان پتەوتربوو...

سێیەم :چاكسازی لەسەرجەم كەرتەكان دەستی پێكردووە، كە یەكێك بوو لە كارنامە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

چوارەم: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەنھاھی یه‌ك لایه‌ن نییه‌، بەلكوحكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه‌، كەلەئەنجامی رێكەوتنێكی سیاسی چەندلایەنێك پێك ھاتووە
لایه‌نه‌كان لەرێگای نوێنەراكانیان ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن،چی ھەیەوچۆنیش خەرج دەکرێت...

پێنجەم :حكومەتداری تەنھامووچەنیە بەلكو‌ خه‌رجیی تری له‌سه‌ر شانه‌، له‌ رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییەگشتیەکان ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر داهاتیش زیادی كردبێت، بەدلنیاییەوەخه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه‌.

شەشەم :ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە وناردنی سێ راپۆرتی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆپەرلەمانی کوردستان دەرخەری ئەوراستیەیە، کە کابینەی نۆیەم بەرامبەر خەڵك و پەرلەمانیش شەفاف وراستگۆیە...

حەوتەم :چاکسازی پرۆسەێکی بەردەوامە،ئەوەی کراوەکۆی گشتی ئەنجامدانی چاکسازی نییە، چونکەیاساکەگشتگیرەو،پێویستی بەکاتی زیاتردەکات تاھەموویاساکەجێبەجێ دەکرێت،
ھەشتەم :بەم ھەنگاوانەی کابینەی نۆیەم لەرووی چاکسازی ناوێتی وولامی ھەمووئەوکەس ولایەنانەی دایەوەکە دەیانگوت چاکسازی ناکرێت و حکوومەت نیەت و توانای نییە . بەلام ئێستا دەرکەوت چاکسازی چی کردوە،چۆن بەرێژەیەکی زۆرداھاتی گشتی گەراوەتەوەبۆحکوومەت ،بوارەکان رێکخراونەتەوە،
نۆیەم :حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر درێژەدان بە چاكسازیی كارگێڕی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیرۆدانی سامانی گشتی...
دەیەم :بەئەنجامدانی چاکسازی ئابووری ھەرێم بەھێزدەبێت ،چونکەھۆکاری سەرەکییەبۆرێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆوکەمکردنەوەی خەرجی ...
بەدلنیایەوە ،لەرێگای چاکسازییەوەدەتواندرێت داھاتووێکی پرشگندارتر بۆخەلکی کوردستان فەراھەم بکرێت ...
*ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لەپەرلەمانی کوردستان

Top