چەكی كارۆمووگناتیسیEMP

چەكی كارۆمووگناتیسیEMP

‌‌چەكی كارۆمووگناتیسی EMP ئەو چەكەیە كە كەس ناكوژێت، بەڵام شارستانییەت 200 ساڵ دەگەڕێنێتەوە بۆ دواوە، تائێستا ئەوەتان بە مێشكدا هاتووە كە بۆچی ئەمریكا لەوڵاتێكی بچووكی وەك كۆریای باكوور دەترسێت؟ ئایا لەبەر ئەوەیە چەند كڵاوە ئەتۆمیكی هەیە كە ناگات بە 300 دانە؟، لەراستیدا ئەوەی كە وا لە ئەمریكا دەكات لە وڵاتێكی وەك كۆریای باكوور بترسێت، ئەوەیە كە كۆریا خاوەنی چەكی ناوەكی نەوەی كۆتایە واتە (چەكی كارۆمووگناتیسی )ئەم چەكە كەس ناكوژێت، بەڵكو شەپۆلێك بڵاو دەكاتەوە كە هەموو ئامێرەكانی ناوچەی ئامانج لە ناو دەبات و دەتوانێت لە چەن چركەیەكدا باشترین كۆمپیۆتەر بكات بە پارچە بەردێكی بێ كەڵك، گەر بێت و كۆریای باكوور بۆمبێكی (10كیلۆ تەن)ی لە بەرزی 30بۆ300میل لەسەر بەرگە هەوای ئەمریكا بتەقێنێتەوە، ئەوا بە خێرا رووناكی هەموو ئامێرەكانی ئەمریكا لەكار دەخات، بەمەش دەیگەڕێنێتەوە بۆ چاخی بەردین.

 

Top