ماكیاژە سەیرەكانی كچێك

ماكیاژە سەیرەكانی كچێك

  ئەو كچە ناوی (جویس سپاكمان)ـە و تەمەنی (23) ساڵە، بە جۆرێك ماكیاژ دەكات كە شێوەی روخساری هێندە دەگۆڕێت ناتوانیت بیناسیتەوە، بەهرەی ئەو كچە لە تەمەنی (9) ساڵییەوە دەركەوتووە، كاتێك دەستكاریی ماكیاژەكانی دایكی دەكرد و چەندین نەخشونیگاری لەسەر قۆڵ و باسكەكانی خۆی دەكرد، دوای ئەوەی دەچێت لە بواری دیزاین و ماكیاژدا دەخوێنێت، ئێستا كارەكانی جێگەی سەرنجن، هەر بۆیە چەندین نمایشی بۆ كارەكانی كردووەتەوە، كە ماكیاژی وای كردووە جێگەی تێڕامان بێت.

Top