دوای تەقەکردن لەناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دوو كەس كوژران

دوای تەقەکردن لەناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دوو كەس كوژران

 

 

 

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن: لە ئەنجامی تەقەکردن لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا دوو گەنج کوژران.

 ئێد گۆنزالس بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی «هریس»،  لە ویلایەتی ڕۆژهەڵاتی تەکساس لە باشووری ئەمەریکا، لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا ڕایگەیاند: دوو هەرزەکاری ڕەش پێستی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی تەقەکردنەکەوە کە دوێنێ لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ڕوویدا برینداربوون و بەرلەوەی بگەن بەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

گۆنزالس گوتی: تەقەکردنەكە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوونی 24 کیلۆمەتری باکووری شاری هیوستون لە کاتژمێر 22:40 ڕوویداوە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی تەقەکردنەكە و چەند گومانلێکراوێک دەستگیرکراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top