لە ئایندەیەكی نزیكدا ناتۆ ژمارەی  سەربازانی بۆ 300 هەزار سەرباز زیاد دكات

لە ئایندەیەكی نزیكدا ناتۆ ژمارەی  سەربازانی بۆ 300 هەزار سەرباز زیاد دكات

 

هاوپەیمانێتی ناتۆ ئامادەکاری دەکات بۆ پەیڕەویکردنی ستراتیژییەکی نوێ، لەم ڕووەوە سکرتێری گشتی یانس ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند كە هاوپەیمانێتیەکە ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان زیاد دەکات بۆ 300 هەزار سەرباز، ئەمەش حەوت هێندەی ژمارەی ئەو هێزانەیەتی کە ئێستا لە ئامادەباشیدا دایناون.

 

لەم سۆنگەیەوە و بەپێی پێشهاتەكانی ئێستا، داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی گۆڕانکاری گەورەی جیۆسیاسیی لە ڕۆژئاوادا، سوید و فینلەندای بێلایەنی ناچار کرد داوای ئەندامێتی بکەن لە هاوپەیمانێتیی ناتۆدا و ئۆکڕانیاش کاندید کراوە بۆ چوونە پاڵ یەکێتیی ئەوروپا.

 

ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە بڕۆکسل ئاماژەی بەوە كرد كە ڕووسیا دوورکەوتۆتەوە لە هاوبەشی و گفتوگۆکردن کە ناتۆ چەند ساڵێکی زۆر هەوڵی دا لەگەڵ ڕووسیادا بونیادییان بنێت.

 

هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ناتۆ لە داهاتوودا زیاتر لە سێ سەد هەزار سەربازی دەبێت کە سەرجەمییان لە ئامادەباشیدا دەبن، شایانی باسیشە لە ئێستادا ژمارەی ئەو هێزانەی ناتۆ کە لە ئامادەباشیدان چل هەزار سەربازن و یەکەی هێزی کاردانەوەی خێرای ناتۆ پێکدەهێنن.

 

ماوەتەوە بڵێین كە سەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی ناتۆ لە دوێنێوە لە مەدرید دەستیان بە كۆبووەنەوە كردووە كە ڕەنگە تا ڕۆژی 30ی ئەم مانگە بخایەنێت.

 

 

Top