لە ئاگری دارستانەكاندا دوو کەس گیان لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی جەزائیر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە پارێزگای سەتیف لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەو پێیە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە لە دارستانانەكاندا.
هاوكات دوو کەسی دیكەش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دوای ئاگرکەوتنەوەكانی دارستان لە پارێزگای سکیكدەی ڕۆژهەڵاتی جەزائیر گیانیان لەدەستدا.
دەوترێت كە جەزائیر ساڵی ڕابردوو لەگەڵ شەپۆلێکی گەرمادا ڕووبەڕووبووەوە و بەهۆی كەوتنەوەی ئاگری بەرفراوانی دارستانەكان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەوڵاتەکەدا 69 کەس کوژران کە 28 سەربازی تێدابوو .
گوڵان: سەردار خەلیل