ئەلسیسی لەقاهیرە لەگەڵ ئەمیری قەتەر كۆبووەوە

ئەلسیسی لەقاهیرە لەگەڵ ئەمیری قەتەر كۆبووەوە

 

سەرۆکی میسر چاویکەوت بە ئەمیری قەتەر کە شەوی ڕابردوو گەیشتە قاهیرە.

تەلەڤزیۆنی میسر بڵاویکردەوە، كە سەرۆکی ئەو وڵاتە عەبدولفەتاح ئەلسیسی و ئەمیری قەتەری شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلثانی لە کۆشکی « ئیتحادیە »ی قاهیرە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

بەو پێیە هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبوارە گرنگەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش، هەروەها ئەلسیسی و ئەلثانی گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی هەرێمی و جیهانییەکان کرد.

ئەمیری قەتەر شەوی ڕابردوو دوای گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە، لە لایەن ئەلسیسی پێشوازی لێکرا.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان قەتەر و میسر دوای لوتکەی « ئەلعەلا » لە سعودیە لە کانونی دووەمی 2021 دا ئاسانتر بوو و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، كۆبوونەوەكانی فەرمی لە نێوان وەزیرانی هەردوو وڵاتدا ئەنجام دراوە.

دەوترێت كەلە 5ی حوزەیرانی 2017دا « سعودیە و میسر و بەحرەین و ئیمارات » هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بە كۆتا هێنا  و سزای ئابووریان لە دژی ئەو وڵاتەدا سەپاند.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top